تشرینی دووه‌م 07, 2018 17:51 Asia/Tehran
  • موگرینی: لە سەر وتووێژەکانمان لەگەڵ ڕووسیا هاوتەریب لەگەڵ بایکۆتەکاندا بەردەوام دەبین

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا وتی: ئەم یەکێتییە لە سەر وتووێژەکانی لەگەڵ ڕووسیا هاوتەریب لەگەڵ بایکۆتەکاندا بەردەوام دەبێت.

بە پێێ ڕاپۆرتی ئیتارتاس فدریکا موگرینی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ خوێندکاران لە مۆنتراڵی کەنەدا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بایکۆتەکانی دژی ڕووسیا و ڕووداوەکانی هاوپەیوەند بە گشتپرسی لە نیمچەدوورگەی کریماو پەیوەست بوونی بە ڕووسیا لە ساڵی 2014 جەختی کرد کە، پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی ئەورووپاو ڕووسیا بەم بابەتەوە بەرتەسک نابێتەوە.

موگرینی وتیشی: یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی ئاسایشتی و دەرەوەیی خۆی دا لە بابەتگەلێکی وەک ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام لەگەڵ ڕوسیا هاوکاری دەکات و لە بڕێک نمونەش دا کە ناکۆکیی بیروڕامان هەیە، وتوێژ دەکەین.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی ئەورووپاو ڕووسیاش لە بواری وزەدا وتی: پێویستیی ئەورووپییەکان بە گازی ڕووسیا زۆرەو یەکێتیی ئەورووپا لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگایەک دایە بۆ زیادکردنی هەمە جۆرە بوونی وزەی پێویستی خۆی.

پەیوەندیی نێوان ڕۆژئاواو مۆسکۆ لە ساڵی 2014ەوە لە بەر بابەتگەلێکی وەک پەرەسەندنی کنەی سەربازیی ناتۆ بە تایبەت ئەمریکا بەرەو سنوورەکانی ڕوسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپاو قەیرانی ئۆکرانیا، تێکچووە.

ڕووسیا وێڕای ڕەت کردنەوەی بوختانەکانی ڕۆژئاوا لەم بوارانەدا، هەنگاوگەلێکی بەرامبەری بۆ کاردانەوە پیشان دان بەرامبەر بە بایکۆتەکانی ئەمریکاو یەکێتیی ئەورووپا هەڵگرتووە.

سەرپەیڤ