تشرینی دووه‌م 09, 2018 08:27 Asia/Tehran
  • پەمپێئۆ جارێکی دیکە بانگەشە دژی ئێرانییەکانی خۆی دووپات کردەوە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی جارێکی دیکە بانگەشەکانی دژی ئێرانی دووپات کردەوەو داوای بەکار ھێنرانی ئەوپەڕی گوشار دژی ئێرانی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆزی پێنج شەممەی ئیرنا، مایک پەمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی فارسیی کەناڵی بی بی سی وتی: ئێمە بەردەوام خوازیاری بەکار ھێنرانی ئەوپەڕی گوشار دژی ئێران بووینە. ئێمە ئەم گوشارانە بەردەوام دەکەین ھەتا کۆماری ئیسلامی ھەڵس و کەوتی خۆی بگۆڕێت.

ناوبراو ھەر لەم حاڵەدا وتیشی کە بایکۆت داوودەرمان و کەرەستە پزیشکیەکان ناگرێتەوە، بەڵام ئێران دەبێ ھەڵس و کەوتی خۆی بگۆڕێت و واز لە ھەڕەشە کردن لە وڵاتان و چەکدار کردنی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکەدا بھێنێ.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نەیتوانی حاشا لە ناکۆکیی بەبڕشتانەی ئەورووپا لەگەڵ کۆشکی سپی دا بشارێتەوەو وتی: ئەمریکا بە شێوەی کاتی ماوەی بە ھەشت وڵات داوە ھەتا ھەروا لە سەر ھاوردە کردنی نەوت لە ئێرانەوە بەردەوام بن، بەڵام لە داھاتوودا بایکۆتەکان توندتر دەبنەوە.