ڕاوێژی ڕووسیا بۆ سڕینەوەی دۆلار لە سات و سەوداو بازرگانیی دەرەوەیی دا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا باسی ڕاوێژی ڕووسیا لەگەڵ هەندێ وڵاتی کرد بەمەبەستی سڕینەوەی دۆلار و کەڵک وەرگرتن لە دراڤی نیشتیمانی لە سات و سەوداو بازرگانی دا بە سەرنجدانی بایکۆتەکانی ئەمریکا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تاس، ماریا زاخارۆڤا ڕۆژی پێنج شەممە ئەم باسەی لە کۆنفرانسی هەواڵی خۆی لە وڵامی پرسیارێک دا سەبارەت بە هاوکارییەکانی ئێران و ڕوسیا سەرباری بوونی بایکۆتەکانی ئەمریکا ھێنایە ئاراوە.
زاخاروڤا وتی : وەها هاوکاریگەلێک لەنێوان ڕووسیا و ژومارێک لە وڵاتان لە ئارادایە و هۆی سەرەکیشی هەڕەشەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژاواییە.
مۆسکۆ لە کاتی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی واتە بەرجام هەمووکات نەیارەتی خۆی لەگەڵ ئەم کارەی واشینگتۆن ڕاگەیاندووە و لە مانگەکانی ڕابردووش کۆبوونەوەگەلێکی لەگەڵ کاربەدەستانی یەکێتیی ئەورووپا بەمەبەستی وەڕێخستنی میکانیزمێکی شیاو بۆ درێژەپێدانی هاوکاریی ئابووری لەگەڵ تاران، بەڕێوەبردووە.