کانونی یه‌که‌م 01, 2018 14:26 Asia/Tehran
  • دانیشتنی تاقمی ٢٠ و کێشەکانیی بەردەم

پێتەختی ئارژانتین لە نێوان ڕێو شوێنی تووندی ئاسایشی میوانداریی دانیشتنی سەرانی گرووپی ٢٠ـە؛دانیشتنێک کە پەراوێزەکانیی بە سەرنج لە گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی جیهانی، گرنگایەتیی تایبەتی هەیە .

دانیشتنیی سینزەهەمیی تاقمی ٢٠ لە حاڵێکدا لە "بۆینێس ئایرێس" دا بەڕێوە چوو کە مێحوەری ئەم کۆبوونەوەیە مەسەلەگەلێکی وەک پەرە، دامەزراوەکانیی ژێرخانیی و ئاسایشتی خۆراک ڕاگەیاندرابوو،بەڵام ڕووداوگەلێکی وەک زۆرتر بوونەوەی کێشەکانی بازەرگانیی نێوان ئەمریکا و چین، ناکۆکی ڕووسیا و ڕۆژئاوا بە تایبەت لە سەر پرسی ئۆکراین، درێژەی شەڕی عەرەبستان لە یەمەن و کوژرانی خاشۆقجی، ئەم کۆبوونەوەی خستە ژێر کارتێکەری خۆیەوە.

سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا و چین لە حاڵێکدا لەم کۆبوونەوەیە دا بەشداریان کردووە کە داناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کە ماوەیەکی زۆرە شەڕی بازەرگانیی بەربڵاوی دژی چین دەستپێکردووە، جارێکی تر هەرەشەی کردووە ئەگەر پێکەن داواو ویستەکانی ئەمریکا جێبەجێنەکات تەعرەفە دادەنێت لە سەر هەموو هاوردەکان لە چین.

قەیرانیی پێوەندی ڕووسیا و ڕۆژئاوایش بابەتێکی دیکە بوو کە کارتێکەری لەسەر ئەم کۆبوونەوەیە هەبوو. بەرەوڕوو بوونەوەی سەربازی ڕووسیا و ئۆکراین لە دەریای ئازۆف و پەرەی بێ وێنەی ئالۆزییەکان لە نێوان ئەم دوو وڵاتی دراوسێی، کاردانەوەی وڵاتانی ئەورووپایی و ئەمریکای بە دواوە بووە و بوووەتە هۆی هەڵوەشێندرانیی دیداری ترەمپ و "ویلادیمیر پووتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا کە بڕیار بوو لە پەراوێزی دانیشتنی تاقمی ٢٠ بەڕێوە بچێت.

 

ئامادەبوونی محەممەد بن سەلمان پاشمیری سەعوودی، کارتێکەری بووە لە سەر ئەم دانیشتنە دا. ئەو لە حاڵێکدا لەم دانیشتنە ئامادەبووە کە بە هۆی کوژرانی جەمال خاشۆقجی، ڕۆژنامەوانی ڕەخنە گری سەعوودی، درێژەی شەڕی یەمەن و پێبەند نەبوونی ڕیاز بە یاسا و ڕێساکانیی مافی مرۆڤ لە ناوەوە و دەرەوەی عەرەبستان دا بە تووندی لە ژێر گوشاری بیر و ڕای گشتی جیهان دایە. لەم پێوەندییە کاربەدەستانی دادەڤانی ئارژانتین خەریکی لێکدانەوەی سکالایەکن لە بارەیب ڕۆڵی محەممەد بن سەلمان، پاشمیری سەعوودی لە تاوانکارییە جەنگییەکانی سەعوودی لەیەمەن و هەروەها ئەشکەنجەی زیندانیان لە عەرەبستان دا .

ئەگەر چی دانیشتنی جی ٢٠ لە درێژەی ساڵانی  ئەمدواییە بە ستراتژیای خوولیاکانیی  بووژاندنەوەی سەرمایەداری جیهانی و چەندلایەن خوازی بەڕیوە دەچوو،بەڵام وێدەچێت سیاسەتەیەکلاخوازانەکانی ترەمپ و بارودۆخی سیاسی و ئابووری ئێستای جیهان، هەروەها بارودۆخیی وڵاتانیی ئەندامی ئەم گرووپە، بووەتە هۆی ئەمە کارایی ئەم دانیشتنە وەکوو هیمای چەند لایەنخوازی لە خولی سێنزەهەم دا تا بەڕادەیەک لاوازتر بێتەوە و کارتێکەری بەربڵاویشی بووە بە سەر کەشی ئەم کۆبوونەوەیەدا.

 

 

سەرپەیڤ