کانونی یه‌که‌م 04, 2018 20:46 Asia/Tehran
  • هەوڵ وتەقالای مێرکل بۆ پێش گرتن بە گوێزرانەوەی باڵوێزخانە ئوروپیەکان بۆ قودس

میدیاکان بە گیڕانەوە لە سەرچاوەئاگاکان ڕاپۆرتیان دا، سەرۆک وەزیرانی ئالمان لە وڵاتانی ئوروپایی داوای کردووە هەتا لە گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی خۆی بۆ قودس خۆببوێرێت.

ڕٶژنامەی جروزالم پۆست ، چاپی ڕژێمی زایۆنی بە گیڕانەوە لە " توماس ساندل" بەڕێوەبەری دامەزراوەی لێژنەی بەناو " بۆ ئیسراییل" لە بروکسێل نووسیی": ئانگیلا مێرکل لە پێوەندیە تەلەفونیەکانی لەگەڵ سەرۆکانی ئوروپایی لەدووی ئەوەدایە کە وڵاتانی ئوروپای ناوەندی وڕۆژهەڵاتی لەهەرجۆرە بڕیاریک بۆ گوێزرانەوەی باڵوێزخانەکانی خۆی لە تل ئابیبەوە بۆ قودس ڕابگرێت. ساندل وتوویەتی کە مێرکل ئەم کردەویە بە مەبەستی پاڕاستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران ئەنجام ئەدات. دۆناڵد ترامپ " سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ١٤ی مای ٢٠١٨ لەکردەوەیەکی نایاسایی ودژە فەلەستینی ، باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە تل ئابیب بۆ قودسی داگیرکراوی گواستەوە.١٤ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، شناسایی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنیستیان مەحکوم کرد ، بەڵام ئەمریکا بریارنامەی هاوپێوەن بەوی ڤێتۆ کرد. کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یش بە زۆرێنەی هەرە زۆری دەنگەکانەوە ، دەنگی داوە بە بڕیاری گوێزرانەوەی باڵوێزخانە لە تل ئابیبەوە بۆ قودس. 

سەرپەیڤ