کانونی یه‌که‌م 05, 2018 17:15 Asia/Tehran
  • ڕووسیا:  پێبەندی خاڵەکانی پەیمانی ئای ئێن ئێقین

سەرباری ڕاگەیاندنی ئەمریکا لەمەڕ هەڵپەساردنی پەیمانی ناڤۆکی نێوان بورد، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا باسی پێبەند بوونی تۆکمەوتەواوی خۆی بەم پەیمانەی کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی شین هۆوا، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا شەوی چوارشەممە ڕایگەیاند کە مۆسکۆ بە تەواوی  پێبەندی خاڵەکانی پەیمانی هێزی ناڤۆکی نێوان بورد واتە ئای ئێف ئێفە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کاربەدەستانی ڕووسیا بە جاران  وتوویانە کە چوونەدەری ئەگەریی ئەمریکا لەم پەیمانە، هەموو جیهان دەخاتە نێو پێشبڕکێیەکی چەکەمەنییەوە.

ڕووسیا هەروەها وتیشی  ئامادەی لابرانی هەرچەشنە گرفتێک لە بەردەم  جێبەجێ کرانی ئەم پەیمانە لەگەڵ ئەمریکایە.

دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ماوەیەک لەمەوبەر ڕووسیای بە بنپێکردنی پەیمانی هێزی ناڤۆکی نێوان بورد تۆمەتبار کرد و هەڕەشەی کرد کە وڵاتەکەی   لێ وەدەردەخات.

مایک پۆمپێئو وەزیری دەرەوە ئەمریکاش ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند  واشینگتۆن بۆ ماوەی شەست ڕۆژ  پێبەندبوون بە پەیمانی هێزی ناڤۆکی نێوان بورد هەڵدەپەسێرێ ، تامۆسکۆ لەم ماوەیەدا بەڵێنەکانی کردەوەیی خۆی بەرامبەری دا نیشان بدات ئەگەر وانەبێ، دەکشێتەوە.

پەیمانی هێزی ناڤۆکی  نێوان بورد لە دەیەی 1980 و لەسەردەمی ناسراو بە لابردنی ناکۆکییەکان لەشەڕی سارد لە نێوان سۆڤیەتی پێشوو و ئەمریکا و لەسەردەمی روناڵد رەیگان و میخائیل گۆرباچۆڤ، سەرۆک کۆمارانی کاتیی دوو وڵات، مۆر کرا.

سەرپەیڤ