کانونی یه‌که‌م 05, 2018 18:01 Asia/Tehran
  • وشداریدانی چاودێری مافی مرۆڤ لەبارەی گیان لەدەستدانی منداڵانی کار لە ئەمریکا

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لەبارەی مەرگ و گیان لەدەستدانی منداڵانی کار لە ئەمریکا بەتایبەت لەبەشی کشت و کاڵدا وشداریی دا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، چاودێری مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، لەساڵانی رابردودا زیاتر لە ٤٥٠حاڵەت، گیان لەدەستدانی ئەو منداڵانەی کار دەکەن لە ئەمریکا ڕووی داوە کە زیاتر لەنیوەیان واتە٢٣٧حاڵەت لە بەشی کشت و کاڵ تۆمار کراوە.

لەو ڕاپۆرەدا هاتووە؛ ئاماری گیان لەدەستدانی منداڵانی کار لە بەشی کشت و کاڵی ئەمریکا لەکاتێکدایە کە کێڵگەو زەوی و زار و باخات، کەمتر لە سەتا شەشی منداڵان دادەمەزرێنن.

چاودێری مافی مرۆڤ، ئەو بارودۆخەی بەنیشانەی شوێنهاتی وێرانکارانەی لاوازیی یاساوڕێسای ئەمریکا لە داکۆکی کردن لە منداڵانی کار زانیوە.

ڕاپۆری چاودێری مافی مرۆڤ، کاری درێژخایەن لە گەرمای زۆردا، کەڵک وەرگرتن لە ئامێری تیژ و مەکینەی قورس و سەرکەوتن بەسەر بەرزایی مەترسیداری بە هۆکاری گیان لەدەستدانی منداڵان لە مەزراکانی ئەمریکا زانیوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، زۆربەی منداڵانیش لەبەر مەترسیی ئافەت کوژە ژەهراوییەکان دان و لە کێڵگەی تووتن و جگرەش، مەترسیی نیکۆتین هەڕەشەیان لێ دەکا.

بەپێی یاسای کاری فدرالی ئەمریکا، منداڵان لە تەمەنی١٢ساڵاندا دەتوانن بە ئیزنی دایک وباوکیان بۆ درێژماوە لە مەزراکان کار بکەن.