ترامپ: من پیاوی تەعریفەم
سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی هەڵس و کەوتی یەکلایەنە خوازانەی بەتایبەت لە بواری بازرگانی بیانی ، خۆی بە پیاوی تەعریفە ناساند.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیونیی سی ئێن بی سی، دوناڵد ترەمپ لە تویتەکەی دا کە کاردانەوەی کاربەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری بە دواوە بوو نووسی: من پیاوی تەعریفەم و ئێما ئێستا میلیاران دولارمان لەڕێگەی تەعرفەکان وەردەگرین.
بەم شێوەیە دەکرێت دیسان ئەمریکا دەوڵەمەند بکەینەوە.
ترەمپ تەعرفەکان بە باشترین ڕێگە بۆ بەهێزکردنی ئابووری ئەمریکا زانی و وتی : کاتێک کە خەڵک یان وڵاتان پەلاماریان کردەسەر سامانی مەزنی ئێمە، داوایان لێ دەکەم بەهای ئەم ئیمتیازە بدەن.
کاربەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەم قسانەی ترەمپیان بە گاڵتە گرت و یەکێک لەوان نووسی : پیاوی تەعریفە بەو گەوجییەی کە لێیدا دیارە یەکێک لە ناسرەکەوتووترین پاڵەوانانی جیهان دەبێت.
تیم کین سناتوری دیمۆکراتی ئەمریکی نووسی : پیاوی تەعرفە، ئەم ڕستەیە من دەخاتەوە بیری شیعری پیاوی ناکوجائاباد ی تاقمی بیتلز.
بیتلز تاقمێکی مۆسیقاییە کە ناوەکەی لە پیتی سوسک وەرگیراوە و زۆرتر بە شەیتان پەرەستان و ڕوانگەکانی دژە کۆمەڵایەتی دەوترێ.