89 هه‌زار پۆلیس لە فەڕەنسا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەو
له به‌رانبه‌ر ئه‌گه‌ری رووداوی توندوتیژی له خۆپیشاندانه‌کانی ئەمڕۆ له فه‌ڕه‌نسا، له پاریسی پایته‌خت رێوشوێنی ئه‌منیی توند گیراوه‌ته‌به‌ر و بازاڕ و مۆزه‌خانه و بورجی ئیڤڵ به‌ڕووی گه‌شتیاراندا دادەخرێن.
ئێدوارد فیلیپ، سه‌رۆک وه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند، 89 هه‌زار پۆلیس راسپێردراون و خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بڕیاره هێله‌ک زه‌رده‌کان له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ن.ئاماژەی بەوەشکرد، له به‌رده‌م ئه‌گه‌ری رووداوی توندوتیژیدا، ئەمڕۆ دووکان و بازاڕه‌کان ناکرێنه‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی فەڕەنسا راشیگه‌یاندووه، ته‌نها له پاریس هه‌شت هه‌زار پۆلیسیان راسپاردووه و 12 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ئاماده‌کراون، ئەوەش بەهۆی مەترسی لە روودانی دووبارەبوونەوەی تاڵان‌کردنی دووکانه‌کان لەلایەن هەندێک لە خۆپیشاندەرانەوە.
هەربەهۆی خۆپیشاندانەکانەوەی ئەمڕۆ مۆزه‌خانه‌کانی سه‌ر شه‌قامی شامپ-ئیلیزه ناکرێته‌وه و بەرووی گەشتیاراندا دادەخرێت، هاوکات یاریی نێوان یانه‌ی پاریسان جێرمان و مۆنت پێلیه‌ر که بریاربوو ئەمڕۆ له پاریس به‌ڕێوه‌بچێت دواخراوه.هەروەها بورجی ئیڤل که سیمبولی پاریسه، بەهۆی خۆپیشاندانەوە ئەمڕۆ به‌ڕووی گه‌شتیاراندا ناکرێته‌وه.
خۆپیشاندانەکان لە فەرەنسا لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بڕیاری دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەمەڕ دیاری کردنی باجی زێدە لەسەر سووتەمەنیی شلەک دەست پێ بوو.
بازنەی ئەم ناڕەزایەتییانە پاشان مەسەلەی بەرز بوونەوەی ئاستی خەرج و بەرجی ژیان و سیاسەتە ئابوورییەکانی دەوڵەتی "ئیمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرەنسایشی گرتەوە و بزوتنەوەی دژە سەرمایەداریی ناسراو بە ئێلەک زەردەکان سەری هەڵدا.
دەوڵەتی فەرەنسا لە کاردانەوە بەو ناڕەزایەتییانە سەرەتا گەڵاڵەی بەرز کردنەوەی ئاستی باج لە سەر سووتەمەنی بۆ ماوەی شەش مانگ هەڵپەسارد و ڕۆژی چوارشەممە ئەو گەڵاڵەیە بە تەواوەتی وەلانا.
وێڕای ئەوەش ناڕازییان وتوویانە کە ڕۆژی شەممەیش درێژە دەدەن بە خۆپیشاندان.
سێ پارتی نەیاریش ڕایانگەاندووە کە دووشەممەی داهاتوو ١٠ی دێسەمبەر لە کۆبوونەوەی ئاشکرای پەرلەمانی نیشتمانیی فەرەنسادا، گەڵاڵەی لێپرسینەوەی دەوڵەت ئاراستە دەکەن.