کانونی یه‌که‌م 08, 2018 16:18 Asia/Tehran
  • جیمز جیفری : پێوەندی ئەمریکالەگەڵ سوپای دێموکراتیکی سووریا کاتیی وتاکتیکیە

جیمز جیفری ، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاروباری سووریا کە بۆتورکیا سەفەری کردووە لە وتووێژێکی ڕۆژنامەوانی دا بە پیداگری لەسەر تاکتیکی وکاتیی بوونی پێوەندی ئەمریکا لەگەڵ ئەرتەشی دێموکراتیکی سووریا وتوویەتی: هەتا کۆتایی ئەمساڵی زایینی کردەوە گەلێک لە پێناوی نەخشە ڕێگای مەنبیج ئەنجام دەدەین .

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە تەلەفیزیۆنی ئین تی ڤی، جێمز جیفری ، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاروباری سووریا کە بۆ تورکیا سەفەری کردووە لە وتووێژی ڕۆژنامەوانی خۆیدا بە ئاماژە دان بە نەخشە ڕێگای مەنبیج وتوویەتی" لە مەڕ جیابوونەوەی هێزەکانی یەپەگە وپەیەدە لە مەنبیج وئامادە نەبوونی ئەندامانی سەر بەم گروپە لە ئەنجومەنەکانی مەدەنی خۆماڵیی وسەربازی لە مەنبیج لێکدانەوەی ئەمنیەتیمان ئەنجام دا. هەتا کۆتایی ئەمساڵی زایینی بۆ دڵنیا بوون لەوەی کە دۆخی پێویست بەدی دێنین بڕێک کردەوەی تر ئەنجام ئەدەین . بڕیک لەم کردەوانە هەتا کۆتایی مانگی دێسەمبەر کۆتایی پێ دێت. ناوبراو لە درێژەی بیروڕادەربڕینەکانی خۆیدا بە پیداگری لەسەر ئەمەکە هاوکاری تورکیا وئەمریکا لە مەڕ مەنبیج مودێلێکە بۆ ئاشتی لە هەموو سووریا وتیشی: هەتا کاتێک کە هاوکاری نێزیکی تورکیا وئەمریکا لە ئارادا نەبێت چارەسەرکرانێکی نیهایی لە سووریا مومکین نابێت. ڕەوتیکمان دەسپێکردووە کە مودێلی مەنبیج لە ناوچەکانی تریس لە فەرمانی کار دادەنرێت. ئەم بەرنامە هاوبەشە داگری پستیوانیەکانی ئەمریکا لە تورکیایش دەبێت. جیفری لە مەڕ دامەزرانی وتووێژی دیدەوانی لە سنوورەکانی باشووری تورکیا یش وتی: مەبەست لە دامەزرانی ئەم ناوەندانە دابین کردنی ئەمنیەتی ئەو ناوچەیە کە ئەمنیەتی تورکیایش دەگرێتەوە. مەبەست لەدامەزرانی ئەم ناوەندانە پێشگیری لە تەقە کردنی لایەنەکان لە یەکترە. ناوەندی شەڕ نەبووە وتەنیا بۆ دیدەوانیە. بەهیچ لەونێک بە مەبەستی ئاگرتێبەردان لە کەس یا شوێنێک ودەسگیرکرانی کەسێک نیە. دامەزرانی ناوەندەکانی دیدەوانی ئەمریکا لە سنوورەکانی باکووری سووریا لەگەڵ تورکیا لەگەڵ نەیارەتی توندی تورکیا ڕووبەڕوو بووەتەوە وکاربەدەستانی تورکیا لە دیدارو چاوپێکەوتن لەگەڵ جیمز جیفری خوازیاری کۆکردنەوەی ئەم ناوەندانە بوون.