کانونی یه‌که‌م 08, 2018 17:01 Asia/Tehran
  • دەسگیرکرانی ٢٧٨ پەسەک زەرد لە پاریس لە سەرووبەندی خۆلی تازەی خۆپێشاندان

ناڕازیانی فەرانسی بەناو " پەسەک زەردەکان" بەپێی وادەو بەڵێنی پێشووی خۆیان هەمدیسان ئامادەن بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین وهەرلە سەرەتای ئەم کارە، پۆلیس ڕۆژی شەممە هەشتی دێسەمبەر ، ٢٧٨ کەس لەوانی دەسگیر کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوێترز ، پۆلیسی فەرانسە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، ٢٧٨ کەس لە سەروبەندی خۆلی نوێی خۆپێشاندانی پەسەک زەردەکان ، لە پاریس دەسگیر کراون. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، پاریس بۆ شەممەیەکی ناهێوری تر ئامادەیە ونێزیک بە هەشت هەزار کەس لە هێزەکانی پۆلیس بۆ کۆنترۆڵی ناهێوریەکان لەم شارە جێگیروبڕێک شوێنی گرینگی شارو فروشگەکان داخراون. فرانک ڕیستر وەزیری فەرهەنگی فەرانسە یش ڕایگەیاند شوێنە گەشتیاریەکانی فەرانسە ، لەوان بورجی ئیفل ومۆزەی لوور ئەمڕۆ داخراو دەبن. خۆپیشاندان لە فەرانسە لە حەفدەی نۆڤمبەر لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری دەوڵەتی ئەم وڵاتە بۆ داسەپانی نرخنامەی زێدەکراوی سوتەمەنی دەسپێکرا، بەڵام دوای ئەوە پەرەسەندنی خەرجەکانی ژیان  لە گشت سیاسەتەکانی ئابووری دەوڵەتی فەرانسە پەرەی سەند. دوڵەتی فەرانسە لە دوو قۆناخ لە گەڵاڵەیەک کە ناڕەزایەتیەکانی تیدا هاتووەتە ئاراوە بەشێوەی تۆکمە وتەواو پاشەکشەی کردووە. بەم حآڵەوە ڕێبەرانی ڕێکخە ری خۆپێشاندانی پەسەک زەردەکان لە کاردانەوە بەم بڕیارانەی دەوڵەتی فەرانسە ، ئەوەیان بە ئەندازە نەزانیوەو پیداگریان کردووە لە سەر درێژەی ناڕەزایەتیەکانی خۆیان. سەندیکای کارگیڕان ، لووری داران ووەرزیەرانی فەرانسە یش ڕایگەیاند بە نیازن لەدژی سیاسەتەکانی ئابووری دەوڵەتی مەکرون دەس بکەنە مان گرتن وناڕەزایەتی دەربڕین .

سەرپەیڤ