کانونی یه‌که‌م 08, 2018 17:02 Asia/Tehran
  • نەیارەتی ئاڵمان لەگەڵ پەرەی بایکۆتەکانی ئوروپا لە دژی ڕووسیا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا بە ئاماژەدان بە تێکەڵچوونی ئەم دواییەی ڕووسیا وئۆکراین ، پەرەی بایکۆتەکانی ئوروپا لە دژی مسکۆی ، نائاوەزامەندانە زانی.

" هایکو ماس" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری ڕوێترز لەمەڕ ئەگەری پەرەی بایکۆتەکانی ئوروپا لە دژی ڕووسیا وتی، لەحاڵی حازر وەها بریارێک دروست وئاوەزمەندانە نیە . ماس بە پیداگری لەسەر نەیارەتی بەرلین لەگەڵ هەرجۆرە پەرەسەندی بایکۆتەکان لە دژی مسکۆ وتی: پەرەی بایکۆت لەدژی ڕووسیا ناتوانێ مژارێکی باش وسەرکەوتوو بێت بۆ هەڵس وکەوت لەگەڵ هەڵوێستەکانی ئەم وڵاتە . ٢٥ی نۆڤمبەر هاتنی سێ گەمیی کۆپاپۆڕی دەریایی ئۆکراین بۆناوئاوەکانی ڕووسیا لە تەنگەی کێرچ لەگەڵ کاردانەوەی کردەیی ڕووسیا ڕووبەڕوو بووەوە وهێزی دەریایی ئەم وڵاتە وێڕای ڕاگیرانی کۆپاپۆڕەکانی ئۆکراینی ، خزمەت گوزارەکانی دەسگیر کردووە. ڕاپۆرەکان باس لەوە دەکەن کۆشکی سپیی لە پێوەندی لەگەڵ ئەندامانی ئوروپایی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور" ناتۆ" هەوڵ ئەدات ئەوان بە داسەپانی بایکۆتی نوێ لەدژی ڕووسیا وپێشان دانی کاردانەوەی کردەیی بەم وڵاتە لە چوارچیوەی ناتۆ هان بدات.

سەرپەیڤ