کانونی یه‌که‌م 08, 2018 18:34 Asia/Tehran
  • بەیان نامەی کۆتایی کۆنفرانسی سەرۆک پەرلەمانەکانی شەش وڵات، پیداگری لەسەر گەلەکۆمە بۆ نەهێشتنی تیرۆریسم

سەرۆک پەرلەمانەکانی ئێران ، ئەفغانستان ، پاکستان ، تورکیا ، چین وڕووسیا لە بەیان نامەی کۆتایی کۆنفرانسی تاران ،پیداگریان کرد لە سەر گەلە کۆمە وکۆکردنەوەی هەموو هەوڵەکان بۆ نەهێشتن وبەهێزکردنی هاوکاری ناوچەیی .

لە بەیان نامەی کۆتایی دوهەمین کۆنفرانسی سەرۆک پەرلەمانەکانی ئێران ، ئەفغانستان ، پاکستان ، تورکیا ، چین وڕووسیا لە تاران هاتووە: ڕێکخرای نەتەوە یەکگرتووەکان دەوری مێحوەری لە هاسان کاری هاوکاری نێودەوڵەتی بە مەبەستی پێشگیری وبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم وتوندڕەوی خوازی هەیە . سەرۆک پەرلەمانەکانی بەشدار لە کۆنفرانسی تاران بە دەربڕینی نیگەرانی لە کارتێکەری ڕۆخێنەری تیرۆریسم لە سەر ئاشتی، ئەمنیەت وگەشە ، بنەبڕکردنی هەموو شکل وشێوازەکانی تیرۆریسم لە ناوچە ، وەلانانی پیودانگەکانی دووفاقانە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم وبەهێزکردنی وتووێژی بە پێویست وزەروری زانی . لە درێژەی ئەم بەیان نامەیەدا بە مەحکوم کردنی پەلامارەکانی تیرۆریستی لە ئێران ، ئەفغانستان، پاکستان ، تورکیا ، چین وڕووسیا دا هاتووە: ڕێکخراوەکانی ئەمنیەتی وڵاتانی بەشدار لە کۆنفرانسی تاران ، دەبێ ڕێکارێک ومیکانیزمێکی تایبەت بۆ ئاڵووێرکردنی زانیاریەکان بۆ پێشگیری وبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم وتوندڕەویی خوازی بەدیی بهێنن. سەرۆک پەرلەمانەکانی ئێران ، ئەفغانستان ، پاکستان، تورکیا ، چین وڕووسیا هەروەها لە هەموو هەوڵ وتەقالاکان بۆ دەس ڕاگەیشتن بە ئاشتی لە ئەفغانستان ولەناوبردنی هەڕەشەکانی ناوچەیی تیرۆریسم ، توندڕەوی خوازی وقاچاخی مادە هۆشبەرەکان پێشوازیان کرد. وڵاتانی بەشدار لە کۆنفرانسی تاران ،وتیان کە  مژاری " جامو و" کشمیر" یش پێویستی بە ڕێگەچارەی ئاشتیخوازانە لە لایەن پاکستان وهیند وبڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەیە . سەرۆک پەرلەمانەکانی ئێران ، ئەفغانستان ، پاکستان ، تورکیا، چین وڕووسیا هەروەها لە خەڵکی فەلەستین لە وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان بەتایبەت دامەزرانی دەوڵەت بە دەسەڵاتدارەتی سەربەخۆ پشتیوانیان کرد. سێهەمین کۆنفرانسی سەرۆک پەرلەمانەکانی ئێران ، ئەفغانستان ، پاکستان ، تورکیا ، چین و ڕووسیا ساڵی ٢٠١٩ لە تورکیا بەرێوە دەچێت . 

سەرپەیڤ