کانونی یه‌که‌م 13, 2018 18:56 Asia/Tehran
  • بڕیارنامەی پەرلەمانی ئەورووپا بۆ ڕاگرتنی پرۆژەی 
نەوەرد ستریم-٢

ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک داوای ڕاگیرانی پرۆژەی ھێڵی بۆریی گازی نەوەرد ستریم-٢ یان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا دەنگیان بە بڕیارنامەیەک دا کە داوای ڕاگیرانی پرۆژەی ھێڵی بۆریی گازی نەوەرد ستریم-٢ دەکات بە بارستایی گواستنەوەی ٥٥ ملیارد مەتری سێجا گازی سروشتیی ڕووسیا بۆ ئەورووپا لە ساڵێکدا.

ئەم ھەنگاوەی ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا دوای مەحوم کرانی ئەم پرۆژەیە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ھەڵگیراوە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پرۆژەی ھێڵی بۆریی گازی نەوەرد ستریم-٢ بە پێچەوانەی بەرژەوەندیی ئەم وڵاتە دەزانێ و لە بایکۆت کرانی پشتگیری دەکات.

پرۆژەی ھێڵی بۆریی گازی نەوەرد ستریم-٢  سەرمایەنانەوەی ھاوبەشی نێوان گازپرۆمی ڕووسیا و کۆمپانیاکانی فەرانسی و نەمسایی و ھۆڵندی و بریتانی و ئاڵمانییە کە بە پەڕینەوە لە دەریای باڵتیک و خولانەوە بە دەوری ئۆکرانیا ، گازی ڕووسیا دەگەیەنێتە ئەورووپا.

بڕێک لە وڵاتانی ئەورووپی لەم پرۆژەیە پێشوازییان کردووەو ھێندێکیشیان لەوانە ئۆکرانیا و پۆپۆنیاو وڵاتانی ھەرێمی باڵتیک شان بە شانی ئەمریکا دژایەتییان کردووە.