کانونی یه‌که‌م 15, 2018 18:29 Asia/Tehran
  • هەڵبژرادنی گەڵاڵەی جێگرەوە لە لایەن کوریای باکووری ئەگەر بایکوتەکانی ئەمریکا درێژەی هەبێت

وەزیری پێشووی دوو کوریا لە دەوڵەتی کوریای باشووری ڕایگەیاند ئەگەر بێتوو کاربەدەستانی ئەمریکا بۆ درێژەی بایکوتەکان تا چەک داماڵینی بە تەواوی بایکوتەکان پێداگر بن کوریای باکووری دەتوانێ گەڵاڵەی جێگرەوەی هەبێت و درێژە بە ژیانی بایکوت کراو بدات

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئیسنا " لی جونگ سوک " لە سیئول ڕایگەیاند : ڕێبەری کوریای باکووری بە دوای بنیاتنانەوەی ئابووری ئەو وڵاتەیە و هەر بەو پێیە بڕیاری  داوە بە چەکداماڵینی ناڤۆکی. بەڵام مومکین نیە ناوبراو لە هەمبەر  ئەمریکادا بە شێوەی یەکلایەنە ئیمتیاز وەربگرێت . وەزیری پێشووی یەکێتیی دوو کوریا وێڕای ئاماژە بەوەی کە مومکینە  وتویژە ناڤۆکیەکانی نێوان دوو کوریای باکووری و ئەمریکا تووشی  بنبەستی درێژماوە  بێت  وتیشی ئەگەرچی ئەگەری چوونەدەری کوریای باکووری لە وتووێژەکانی چەک داماڵینی ناڤۆکی کەمە بەڵام مومکینە  گەڵاڵەگەلی جێگرەوەی بۆ هەبێت . ناوبراو لە درێژەدا بە وتنی ئەوەی کە کوریای باکووری خوازیاری لەناو چوونی بایکوتەکان لە هەمبەر چەک داماڵینی ناڤۆکین وتی  ئەمریکا دەیەوێ ئەو بایکوتگەلە تا کاتێ کە کوریای باکووری  چەک داماڵینی ناڤًۆکی بکرێت  درێژەی هەبێت . ئەوە لە حاڵێکدایە کە چاوەڕوان دەکرێت کە پەیوەندی ئەمریکا و کویای باکووری دوای دیداری  ڕێبەرانی دوو وڵات لە مانگی ژوئەنی ڕابردوو بەرەو  لەناو بردنی بارگرژی بڕوات بەڵام بێ متمانەیی کوریای باکووری بە ئەمریکا لە لایەکەوە و  ڕەت کرانەوەی  داخوازیەکانی پیونگ یانگ بۆ بەرەو پێشبردنی  هەنگاو بە هەنکاوی وتووێژەکان لە لایەن واشنگتونەوە   هیواکانی بۆ باشتر بوونەوەی  دۆخی  نێوان دوو وڵات هیوتبراو کردووە .