موگرینی : تورکیا لە هەرچەشنە هەنگاوێکی سەربازیی لە سوریا خۆی ببوێرێ
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا رۆژی شەممە لە بەیاننامەیکدا لە تورکیای ویست لە هەرچەشنە هەنگاوێکی سەربازیی لە سوریا خۆی ببوێرێ .
فێدریکا موگرینی ، لێدوانی کاربەدەستانی تورکیا لە بارەی ئەگەری دەسپێکی هەڵمەتی سەربازیی نوێی تورکیا لە خاکی سوریای بە " مایەی نیگەرانی " ناوبرد و جەختی کردەوە ئانکارا دەبێ لە هەرچەشنە هەنگاوێکی یەک لایەنە لە سوریا کە ببێتە هۆی لاوازبوونی هەوڵەکان بۆ خەباتی دژی داعش و مەتریی بێسەقامیی زیاتر لەم وڵاتە ، دووری بکات .
رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رۆژی چوارشەممە ی رابردوو رایگەیاند ئەم وڵاتە لەوانەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەڵمەتێکی نوێ لە سوریا لە دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل ( یەپەگە) ئەنجام بدات .
ئەردۆغان هەروەها باسی درێژەی هەڵمەتەکانی ئەرتەشی تورکیا لە باکووری عێراقی کرد .
ئەردۆغان بە بانگەشەی ئەوەی کە وڵاتەکەی هەرگیز بۆ بەرگریی لە ئاسایشی خۆی سستی ناکات ، جەختی کردەوە لە هەرکوێ هەڕەشەیەک لە دژی تورکیا هەبێ ، ئانکارا لەوێ ئامادە دەبێ .
ئەرتەشی تورکیا لە دوو ساڵی رابردوودا بە پێی دەسەڵاتێک کە پەرلەمانی ئەم وڵاتە پێی داوە ، بە جاران دەسدرێژی کردووەتە سەر باکووری سوریا .
ئەرتەشی تورکیا هەروەها لە نزیکەی 6 مانگ لەمەوبەرەوە هەڵمەتی سەربازیی بەرفراوانی لە باکووری عێراق دەست پێکردووە ه
سوریا و عێراق بە جاران هەڵمەتی سەربازیی تورکیا لە خاکی خۆیان بە هەنگاوێکی داگیرکارانە داناوە و ئیدانەیان کردووە .
کۆڕ و نێوەندە نێودەوڵەتیەکان و زۆر حکومەتی بێلایەنیش بە جاران ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە خاکی سوریا و عێراقیان شەرمەزار کردووە و خوازیاری کۆتایی هاتنی هەڵمەتیی ئەرتەشی تورکیا لەم دوو وڵاتە بوونە .
شهممه 15ی کانوونی یهکهمی 2018، پێنج لایهنی سیاسیی ههرێمی کوردستان له مهخمووریش که بریتین له (حزبی شیوعی کوردستان، یهکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، حزبی زهحمهتکێشانی کوردستان، یهکێتی نهتهوهی دیموکراتی کوردستان و بزوتنهوهی گۆڕان) بهیاننامهیهکی هاوبهشیان بۆ رای گشتی بڵاوکردهوه و ئیدانهی بۆردومانی تورکیایان بۆ سهر کهمپی ئاوارهکانی مهخموور و شههیدکردنی هاوڵاتیانی سڤیلی کوردستان کرد.