خۆپیشاندانی هەزاران مامۆستای ناڕازی لەشاری لۆسانجلێسی ئەمریکا
کانونی یهکهم 16, 2018 21:13 Asia/Tehran
هەزاران مامۆستا لە شاری لوسانجلێسی ئەمریکا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر کەمبوونی مز و مووچە لە شەقامەکانی ئەم شارە خۆپیشاندانیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیونی پرێس تی وی ، مامۆستایانی ئەمریکی ناڕازی بەرامبەر کەمبوونی مز و مووچەی پەروەردە و بارهێنان لە شاری لوسانجلسی ئەیالەتی کالیفورنیا بە لەبەر کردنی جل و بەرگی سوور، لە خۆپیشاندانی نێو شەقام ، بەشدارییان کرد .
مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاند کاربەدەستانی شاری لوسانجلیس بە قەدەر پێویست بووجەیان هەیە کە وێڕای بردنەسەری مووچەی ئەوان، بارودۆخی خوێندنی خوێندکارانیش چاک بکەنەوە.
ناڕازیان وشدارییان دا ئەگەر داواکارییەکانیان سەرنجی نەدرێتێ خۆپیشاندان و ڕێپێوانی ناڕازیانەیان بەربڵاوتر بەڕێوە دەبەن.