کانونی یه‌که‌م 18, 2018 19:06 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی پوتین بە چوونەدەری ئەمریکا لە ئای ئێن ئێف

سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند؛ مۆسکۆ ئامادەیی پێویستی هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی پاش چوونەدەری ئەمریکا لە پەیمانی سیستەمی مووشەکی نێوانبڕ(ئای ئێن ئێف).

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلمەیادین؛ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا رۆژی سێ شەممە وتی: ئەگەر واشنگتۆن لە پەیمانی سیستەمی مووشەکیی نێوانبڕی ئای ئێن ئێف بچێتەدەر، هەنگاوی جیددی هەڵدەگرێ بۆ بەرەڤانی لەئاسایشی مۆسکۆ.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: فەرمانبەرێتی سەرەکیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لەساڵی داهاتوو ٢٠١٩، بەهێزکرانی توانای ناڤۆکییە.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدرێژەی چوونەدەر لە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی٢٠ی ئۆکتۆبر، بێ هیچ سەنەدێک ڕووسیای تۆمەتبار کرد بە پێشێلکردنی پەیمانی ئای ئێن ئێف و ڕایگەیاند، واشنگتۆن لەو پەیمانە دەکشێتەوە.

ئەمریکاو یەکێتی سۆڤییەت، ساڵی١٩٨٧ پەیمانی سیستەمی مووشەکی نێوانبڕیان مۆرکرد.

ئەو پەیمانە، واشنگتۆن و مۆسکۆ قەدەغە دەکا لە جێگیرکردنی سیستەمی مووشەکیی بالستیک و کروز لە ئوروپا.

ئامانج لەو پەیمانە لەناوبردنی مووشەکی ناڤۆکیی کروز و سەکۆکانی هاوێژرانی، بە بڕی ١٠٠ هەتا ٥٠٠، و ١٠٠٠هەتا ٥٥٠٠ کیلۆمتر بوو.

سەرپەیڤ