کانونی دوھەم 10, 2019 16:35 Asia/Tehran
  • مۆڵەتی سێ ڕۆژەی پەرلەمانی بریتانیا بە تێرێزا مای سەبارەت بە برگزیت

پەرلەمانی بریتانیا بۆ سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە مۆڵەتێکی سێ ڕۆژەی دیاری کرد ئەگەر بێتوو بەتەمابێت گەڵاڵەیەک وەک جێگرەوەی ڕێککەوتنی برگزیت ئاراستە بکات.

پەرلەمانی بریتانیا گەڵاڵەیەکی پەسەند کردووە کە بە گوێرەیەوە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دەبێ ئەگەر بێتوو ڕێککەوتنەکەی دەوڵەت لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا دەنگی پێویست نەھێنی لە ماوەی سێ ڕۆژدا گەڵاڵەیەک بۆ جێگرەوەی برگزیت ئاراستەی پەرلەمان بکات.

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە چاوەڕوان دەکرێت، نوێنەرانی پەرلەمانی بریتانیا سێ شەممەی داھاتوو دەنگ بە گەڵاڵەی برگزیتی تێرێزامای سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیان نەدەن.

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا پێشتر وشداریی دا بوو کە تەنیا ڕێگای پێش گرتن بە کشانەوەی بێ ڕێککەوتن لە یەکێتیی ئەورووپا دەنگ دان بە ڕێککەوتنەی ئێستای برگزیتە.

نوێنەرانی ئەنجومەنی عەوامی بریتانیا شەوی چوارشەممە بە ٣٠٣ دەنگی تەبا لە بەرامبەر ٢٦ دەنگی ناتەبا، داوای چاکسازی لە ڕێککەوتنەکەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپاو لە بارەی برگزیت و یان وەرگرتنی گەرەنتیی پێویست کرد بۆ ڕەوینەوەی پەرۆشیی نوێنەران لە مەڕ شێوازی ھەڵس و کەوت لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا لە پاش ڕاپەڕێندرانی برگزیت.

ڕێککەوتنی کشانەوەی بریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا ناسراو بە برگزیت دەبێ ھەتا سیی مارسی ٢٠١٩ جێبەجێ بکرێت.