بەفر وکڕێوە لە ئوروپا و چواردە قوربانی
کانونی دوھەم 10, 2019 18:15 Asia/Tehran
زریانی زستانی لە ئوروپا 14 قوربانیی لێکەوتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی هەواڵ ؛ کڕیوەی قورس و ھەرەس لە ئاڵمان ئوتریش و نورویج 14 قوربانیی لێکەوتەوە. ژومارێک لەو کەسانە ئیسکی کار بوون کە لە ژێر ھەرەس و ڕنووەبەفردا ماونەتەوە . زریانی سامناک و بارینی توندی بەفر لە ئاڵمان بووەتە هۆی هەڵوەشانەوەی 120 فڕینی فڕگەی مونیخ . کۆمپانیای فڕۆکەوانی " کەی ئێڵ ئێم " یش باسی هەڵوەشانەوەی 159 گەشتی ئوروپایی خۆی کردووە . هاتو چۆی شەمەنەدەفەرەکانیش لە ئاڵمان ئوتریش و نورویج پەکیان کەوتووەو یان بە تەواوی ڕاگیراون .