کانونی دوھەم 10, 2019 22:03 Asia/Tehran
  • جیهان و قەیرانی ئابووری

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سیاسەتی تووندی دژی چین لە پێش گرتووە ، ئەم مەسەلە نەک تەنیا نیگەرانیی ناوەندەکانیی دراوی نێو نەتەوەیی وەک سندووقی نێو دەوڵەتی پارەی هاوڕێ بووە، بەڵکوو شەریکە ئەورووپاییەکانی ڤاشنگتۆنیش لەم بارەوە وشداریان داوە.

بە وتەی" برونوو لوومێر" وەزیری دارایی فەرەنسا، ئەگەر ئالۆزییە بازەرگانییەکانیی ئەمریکا و چین شەڕی  ساردی لێبکەوێتەوە، هەموو وڵاتانی دنیا دۆڕاوەی ئەو دەبن. هەرچەند ترەمپ بڕیاری گرتووە تا لە چوار چێوەی سیاسەتی لاگرانەی ئابووری، کردەوەکانیی دژی چین لە گۆڕەپانی بازەرگانیی تووندتر بکاتەوە ، بەڵام پێکەنیش ئیرادەی دەلێت کردەوەکانی ڤاشنگتۆن بێ وڵام نەهێلێتەوە.

برونوو لوومێر

لە نێوخۆی ئەمریکایش ترەمپ بە بیانووی دابینی ئاسایش و ڕۆنانی شوورەی ناوبڕ لەگەڵ مەکزیک هەوڵ ئەدات مافی کۆنگرە بە تایبەت ئەنجوومەنی نوێنەران لە بارەی پەسەند کرانیی پرۆژە یاساکانی بووجە لەبەر چاو نەگرێت و یاسادانەران ناچار بە قەبووکردنی داوای سەرۆک کۆماری بکات وهەرەشەی کردووە لە پێناو جێبەجێ بوونی ئەم بابەتە ئامادەیە ئەمریکا بباتە بارۆدۆخی نائاسایی نیشتمانی .

ئەمەو لەلایەکی ترەوە شاڵاوی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان لە فەرەنسا لە چەند مانگی ئەمدواییە ناسراو بە هێلەک زەردەکان کاردانەوەی جیاوازی لە ئاستی ئەوروپا لە وان ئیتالیا دا بەدواوە بووە پشتگریی کاربەدەستانی دەوڵەتی ڕاست خوازی تووند ڕەوی ئیتالیا لەم بزوتنەوەیە ، پێوەندی دوو وڵاتی گەورەی ئەورووپایی بەرەو ڕووی قۆناخێکی پڕ لە ئالۆزی کردۆتەوە.

مەسەلەی چوونە دەری بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا (برگزیت) گرنگترین کێشەیە بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە و یەکێتی ئەورووپا. سەرەرای ڕێککەوتنێک کە لە کۆتایی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ لە نێوان لەندەن و بروکسێل لەم بوارە دا کراوە، تێرزا مەی سەرۆک وەزیرانی پارێزکاری بەریتانیا بە پێشبینی دەنگی سەلبی پەرلەمانی عەوام بەم ڕێککەوتنە، دەنگ وەرگرتن لەم بوارەی خستە ژانوییەی ٢٠١٩ . تێرزا مەی لە دوایین هەڵوێست گرتنی دا سەبارەت بە دواهاتە مەترسیدارەکانی نەیاریەتی لەگەڵ ڕیککەوتنی برگزیت وشداری داوە.

تێرزا مەی

 سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە سەر پێویستی چارە سەرکرانی قەیران و تێکهەڵچوونەکان لە ئەفغانستان لە ڕێگای سیاسی و دانووستان جەختیکرد.

عۆمران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان

لە ڕوانگەی دەوڵەتی پاکستان و عۆمران خان سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بەشداری کردنی ئیسلام ئاباد هاوڕێ لەگەڵ ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە شەڕی دژی ترۆریسم لە ئەفغانستان خەرج و بەرجی قوورسی سەپاندووە بە سەر  ئابووری پاکستان دا و هیچ  قازانجێکی بۆ ئەم وڵاتە نەبووە جگە لە تەشەنای تووند و تیژی و ئالۆزی لەم وڵاتە دا  هاوڕێ لەگەڵ کارتێکەری سەلبی لە سەر ئابووری پاکستان.

 

سەرپەیڤ