کاریگەریی پەککەوتنی حکومەتی ئەمریکا لەسەر ئاسایشی گواستنەوە و گەیاندن
داخرانی حکومەتی ئەمریکا بە دوای کێشەکانی بودجە ، ئاسایشی گواستنەوە و گەیاندنی ئاسمانیی ئەم وڵاتەی تووشی کێشە کردووە .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەڕەنسە ، سەندیکاکانی کارمەندانی بەشی ئاسایشی فڕۆکەخانەیی لە ئەمریکا وشداریان دا ، چەقبەستوویی بودجەیی لەم وڵاتە و ئیفلیجبوونی بەشێک لە حکومەتی فێدڕاڵ ، کاریگەریی کارەساتباری داناوە لەسەر ئاسایشی گواستنەوە و گەیاندن و هەروەها ئابووریی ئەمریکا .
ئەو سەندیکایانە خوازیاری کۆتایی هاتنی هەرچی زووتری داخرانی حکومەتی ئەمریکا بوون .
وەزاڕەتی گواستنەوە و گەیاندنی ئەمریکا کە کۆنتڕۆڵی موسافیران و جانتاکانی لە ئەستۆدایە و وەزاڕەتی نێوخۆی ئەم وڵاتە کە بەرپرسی کۆنتڕۆڵی سنورەکانە ، لەژێر کارتێکەریی داخرانی بەشێک لە حکومەتی ئەمریکادان کە بووەتە هۆی بێکاریی 800 هەزار فەرمابنبەر لە 22 ی دیسامبری 2018وە .
ئەم پەککەوتنە دوای ئەوە دەسپێبوو کە کۆنگرەی ئەمریکا پێنج ملیار و 700 میلیۆن دۆڵار بودجەی داواکراوی بۆ رۆنانی شوورە بەدرێژایی سنووری مەکسیک واژۆ نەکرد .