کانونی دوھەم 12, 2019 12:28 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی لە دیداری مادۆرۆدا : ئێران ئامادەی گواستنەوەی ئەزموونی بەرگریی خۆی بۆ ڤەنزۆئێلایە

وەزیری بەرگریی ئێران گوتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەیە ئەزمون و تواناییە بەرگریەکانی خۆی بخاتەبەردەستی ڤەنزۆئێلا .

بەپێی راپۆرتی  هەوڵادەری رادیۆ تەلەفزیونی ئێران ، ئەمیر سەرتیپ ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران کە بۆ ئامادەبوون لە ئاهەنگی سوێندخواردنی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزۆئێلا سەردانی کاراکاسی کردووە ، لە چاوپێکەوتنی مادۆرۆدا ، وێڕای پیرۆزبایی کردنی دەسپێکی خولی دوهەمی سەرۆکایەتی ئەو ، پێشوازیی گەلی ئەم وڵاتە لە درێژەی کاری حکومەتی شۆڕشگێڕی نیشانەی شکستی هێنانی پیلانەکانی ئەمریکا زانی .

سەرتیپ حاتەمی وتیشی : سەرانی ئەمریکا بە هۆی خوو وخدەی زۆردارانە، تەحەمولی حکومەت و گەلانی ئازادیان نیە و کۆماری ئیسلامیی ێئران لێبڕاوە پەرە بدات بە پوەندیی لە گەڵ وڵاتانی سەربەخۆی جیهان لەوانە ڤەنزۆئێلا لە بواری جیاجیادا .

 وەزیری بەرگریی ئێران هەروەها بەپێداگری لەسەر پێویستیی کاراترکردنی پتانسێلی هاریکاریی ئێران و ڤەنزۆئێلا لە بواری جیاجیادا گوتی : 40 ساڵ بایکۆتی زاڵمانەی ئەمریکا لە دژی گەلی ئێران کارێکی پێنەکراوە و ئێران بە خۆڕاگریی و پشت بەستن بە تواناییە نێوخۆییەکانی ئەمڕۆکە لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەت لە بواری پێشە سازیی بەرگریی بە توانا و پێشەنگە .

 نیکۆلاس مادۆرۆ بە رێزگرتن لە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری ئێران و شاندی هاوڕێی لە ئاهەنگی سوێندخواردن ، جەختی کردەوە لەسەر ویستی کاراکاس بۆ گەشەی پێوەندیەکانی لە گەڵ تاراندا .

سەرۆکی ڤەنزۆئێلا رۆژی پێنجشەممە بە سوێندخواردن لە ئاهەنگی سوێندخواردندا ، دوهەمین خولی سەرۆکایەتی خۆی دەستپێکرد .