کانونی دوھەم 12, 2019 18:10 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە پاریس

دوابەدوای تەقینەوەی نانەواخانەیەک لە ناوەندی پاریس بە هۆی دەڵاندنی گاز، لانی کەم بیست کەس برینداربوون

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوێترز ، هۆکاری ئەم تەقێنەوەیە دەڵاندنی گاز بووەو، بووە تەهۆی ئەوە کە چەندین دەزگا ترۆمۆبیل هەڵبدیرین وزیانیان وێ بکەوێت. شایەتحاڵان وتوویانە ، پاش ئەوەی کە هێزەکانی فریاکەوتن بگەن، لە کۆبیناکانی سەرووی نانەواخانەکە دەنگی هات وهاواریان بیستووە. ئاگرکوژێنەکان کەسانی برینداریان لە بینای شوێنی ڕودانی ئەم کارەساتە کێشایە دەرێی وبیناکەیان چوڵ کرد. لە یەکەم ساتەکانی دوای ئەم کارەساتە، بڕیک سەرچاوە ژماری بریندارەکانی کارەساتەکەیان لە پاریس نێزیک بە ٢٠کەس ڕاگەیاند. وەزیری ناوخۆی فەرانسە یش ئەم هەواڵەی پشت ڕاست کردەوە ووتی کە ئەگەریی هەیە ژماری کوژراوان پەرە بستێنی.