کانونی دوھەم 12, 2019 18:20 Asia/Tehran
  • نەیارەتی دەربڕینی یەکێتی ئوروپا لەگەڵ وتووێژی سەرلەنوێ لە مەڕ برگزیت

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئوروپا ، ڕایگەیاند یەکیەتی ئوروپا لەگەڵ دەوڵەتی بەریتانیا لە مەڕ برگزیت ،هەمدیسان ، وتووێژ ناکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئۆتریشی " ستاندارد" ژان کلود یونکر" سەرۆکی کۆمسیۆنی ئوروپا ڕۆژی شەممە " ئەمڕۆ" لە سەروبەندی دەنگی پەرلەمان " پەرلەمانی عەوامی" بەریتانیا بە ڕیککەوتنی برگزیت ، هەرجۆرە وتووێژی هەمدیسان لەمەڕ ئەم ڕێککەوتنەی ڕەت کردەوەو شکستی ئەم ڕێککەوتنەی بە کارەسات زانی. "جرمی هانت" وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا یش وتی: نەیارەتی نوێنەرانی پەرلەمان" پەرلەمانی عەوام" بە رێککەوتنی برگزیت دەتوانێ ببێتە هۆی ئیفلیئج بوون ولەکارکەوتنی ڕەوتی چوونە دەری ئەم وڵاتە لە یەکێتی ئوروپا. بە قسەی کریس گریلینگ وەزیری ڕێگا وبان وگواستنەوە ی بەریتانیا ، ئەگەر ئەم وڵاتە نەتوانێ لە یەکیەتی ئوروپا بڕواتە دەرێی ، جەماوەرێک کە  بۆ  پشتیوانی کردن لە برگزیت دەنگیان داوە هەست دەکەن کە فرێو دراون. ترزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە هەوڵ دایە هەتا پێشنووسیی ڕیککەوتنی برگزیت لەگەڵ ڕیبەرانی ئوروپایی لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەن بکات. زۆرێنەی ڕێبەرانی ئوروپایی، پیداگریان کردووە لەسەرئەم مەسەلە ، کە هیچ جۆرە وتووێژێکی هەمدیسان لەمەڕ برگزیت ڕوونادات. پەرلەمانی عەوام یا پەرلەمانی بەریتانیا ١٥ی ژانێڤەری ٢٠١٩ لەمەڕ ڕێککەوتنی پێشنیار کراوی برگزیت کە لە نوامبەری ٢٠١٨بە بروکسیل بەرهەم هات ، دەنگ وەردەگرێت.

سەرپەیڤ