کانونی دوھەم 13, 2019 15:19 Asia/Tehran
  • لێژنەی ڕاستیدۆزی دەوڵەتی سودان: تا ئیستا ٢٤ خۆپیشاندەر کوژراون

لێژنەی ڕاستیدۆزی دەوڵەتی سودان شەوی یەکشەممە ڕایگەیاند کە ژماری کوژراوانی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان لەم وڵاتە گەیشتۆتە ٢٤ کەس.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ دادستێنی سودانیش رایگەیاند لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە هۆی کوژرانی ئەو کەسانە دەست پێ کردووە.

سودان لە ١٩ی دێسەمبەری ڕابردووە بۆتە گۆرەپانی ناڕەزاتەتی جەماوەری دژ بە نالەبار بوونی باروودۆخی ئابووری و بەرز بوونەوەی نرخەکان بەتایبەت نرخی نان و سووتەمەنی.

کاربەدەستانی سودانی پێشتریش ژماری کوژراوانی ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینانە لەم وڵاتەیان بە ١٩ کەس ڕاگەیاندبوو.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتییی بە بەڵگە هێنانەوە لە ڕاپۆرتگەلی جێبڕوا، باسی کوژرانی نزیکەی ٤٠ کەس لە ئاڵۆزییەکانی سودانی کردووە.

ئەو ناڕەزایەتییانە لە ماوەی سێ دەیەی رابردوودا لە سودان بێ وێنەیە. ناڕازییان خوازیاری سەرنخوون بوونی حکومەتی عومەر ئەلبەشیرن بەڵام ناوبراو سوور و پێداگرە لە سەر مانەوەی لە دەسەڵاتدا.

عەمەر ئەلبەشیر ساڵی ١٩٩٣ بەم لاوە پۆستی سەرۆک کۆمارەتی سودانی لە دەستدایە کە بە پێی یاسا دوایین ماوەی سەرۆک کۆمارەتیی ئەو ساڵی ٢٠٢٠ کۆتایی دێت.