کانونی دوھەم 14, 2019 12:57 Asia/Tehran
  • بانگەوازی سەرۆک کۆماری فەرانسە بۆ وتووێژی نیشتمانیی بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە ناڕەزایەتییەکان

سەرۆک کۆماری فەڕانسە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانە دژە سەرمایەدارییەکان، گەڵاڵەی"پرسی مەزن"ی هێنایە ئاراوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە، "ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرانسە لەبارەی جێ بەجێ کرانی گەڵاڵەی "پرسی مەزن" بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ناڕەزایەتییە دژە سەرمایەدارییەکان، وتی: "ئەو گەڵاڵەیە، هەڵبژاردن یان کۆپرسی نییە".

سەرۆک کۆماری فەڕانسە هەروەها داوای لە خەڵکی ئەو وڵاتە کرد، لە ڕاوێژکارییەکانی هاوپێوەند بە "پرسی گەورە" هاوبەش بن.

بەقسەی ئێمانۆئێل مەکرۆن ئەو گەڵاڵەیە لە چوارچێوەی سی وپێنج پرسیاردا دەخرێتەڕوو.

بزووتنەوەی ناسراو بە "هێلەک زەردەکان" لە فەڕانسە، لە ١٧ی نۆڤمبەری ساڵی٢٠١٨ـەوە و پاش ناڕەزایەتی پێشاندان بە سیاسەتە ئابوریەکانی ئێمانۆئێل مەکرۆن دەس پێ بوو.

هێلەک زەردەکان، شەممەی هەموو حەوتەیەک لەسەرتاسەری فەڕانسە خۆپێشاندان دەکەن.

بەرپرسانی حکومەتی فەڕانسە، ئەوەیان پشت ڕاست کردەوە کە تائێستا لە خۆپێشاندانی هێلەک زەردەکان لە شارە جیاجیاکانی فەڕانسە، دە کەس کوژراون و زیاتر لە چوار هەزار کەسیش گیراون.

سەرپەیڤ