دەرکرانی حوکمی لە سێدارەدان بۆ هاووڵاتی کەنادایی لە چین
کانونی دوھەم 14, 2019 19:03 Asia/Tehran
د ادگایەک لە چین ، هاووڵاتیەکی کەنەدایی بە تۆمەتی دەس هەبوون لە قاچاغی مادەی سڕ کەری بە ئیعدام مەحکووم کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی هەواڵدەریی فارس دادگایەک لە شاری دالیانی چین ڕۆژی دووشەمە هاووڵاتیەکی کەنەدایی بە تومەتی دەس هەبوون لە قاچاغی مادەی هوشبه ر مەحکووم بە ئیعدام کرد . ئەوە لە حاڵێکدایە کە بارگرژیەکانی نێوان پێکەن و ئوتاوا لە سەر گرتنی بەڕێوەبەری باڵای کۆمپانیای هوئاوی چین درێژەی هەیە . کانادا یەکەمی دیسامبری 2018 منگ وانژو بەڕێوەبەری دارایی کۆمپانیای هوئاوی بە هۆی بنپێکردنی بایکوتەکانی ئەمریکا گرت بەڵام دادگای وەنکووێر دە ڕۆژ دوای گرتنی خانمی منگ " ناوبراوی بە که فاله ت ئازاد کرد تا دەوڵەتی کەنەدا لە بڕیاری خۆی سەبارەت بە ڕادەستکرانەوەی ناوبراو بە ئەمریکا پێداچوونەوە بکات و بڕیار بدات .