خۆپیشاندانی هێلەک زەردەکان لە مەکسیک
ناڕازیان لە مەکسیک بە لەبەرکردنی هێلەکی زەرد و وەڕێخستنی خۆپیشاندان، دەستیان دایە نەیارەتی کردن بەرامبەر سیاسەتەکانی ئابووری دەوڵەت .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپوتنیک ، ناڕازیانی مەکسیکی ڕۆژی دووشەممە بە سەرچەشن دانانی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی هێلەک زەردەکان لە فەرەنسا، لەحاڵێکدا کە هێلەکی زەردیان لەبەردا بوو خۆپیشاندانیان کرد و ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر کەمبوونی سوتەمەنی لە مەکسیک و هەروەها هەڵوێستی کاربەدەستانی ئەم وڵاتە، ڕاگەیاند.
ناڕازیانی مەکسیکی بڕیاریان داوە کە بو بەرەنگار بوونەوەی دزینی بەنزین، هێڵی گواستنەوەی گرینگیان داخست و لە زمهێری نەوت بۆ ڕادەست کردنی سووتەمەنی بۆ خەڵک کەڵک وەرگرن کە ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی کێشە لە دابەشکرانی سووتەمەنی لە زۆرێک لە ناوچەکان لەوان مەکزیکوستی .
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بزووتنەوەی ناسراو بە هێلەکزەردەکان لە فەرەنساش لە ناوەڕاستی نوامبەری 2018 و بە ناڕەزایەتی بەرامبەر زۆر بوونی مالیاتی سووتەمەنی دەست پێکرا و هەروا درێژەی هەیە.