کانونی دوھەم 18, 2019 18:05 Asia/Tehran
  • مانگرتنی مامۆستایان لە ئەمریکا گەییشتە ڕۆژی پێنجەمی خوێ

مامۆستایانی ئەمریکایی هاوکات لەگەڵ وتووێژ بەمەبەستی نەهێشتنی کێشەکانیان ، بۆ پێنجەمین ڕۆژی بەردەوام مانیان گرتەوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێدپرێس، مامۆستایان لە لۆس ئانجلێسی ئەمریکا هاوڕێ قووتابیان و بنەماڵەکانیان خەریکی ئامادەکاری پێویستن بۆ درێژە دان بە پێنجەمین رۆژی مانگرتنی بەربڵاویان.

ئەم کۆبوونەوەیە بڕیارە ئەمڕۆ هەینی بەکاتی خۆجێی لە ناوچەی گرەند پارک نزیک ناوەندی شاری لۆس ئانجلێس ، بەڕێوە بچێت.

 مانگرتووان ڕۆژی پێنج شەممە یش نزیک شوێنی ئیش و کاری خۆیان کۆبوونەوە و ڕێگای رۆیشتن بۆ نێو باڵاخانەی شوێنی ئیش و کاری خۆیان داخست. دایک و باوکەکان  و قووتابیانیش سەرەڕای بارینی قوورس چوونە ڕیزی مانگرتووەکان؛ بە لەونێک کە ژمارەی ئەوان گەییشتە نزیک ٨٤ هەزار کەس. کەمبوونی مووچەو حەقدەستی مامۆستایان، ڕووبەری پۆلی وانە خوێندنەوە و ژمارەی کارمەندانی پشتیوانی لە فێرگەکان ، تەشک گرتنی ئەم مانگرتنانەی لێکەوتەوە.

 بەرلەمەیش ڕاپۆرتی جۆر بە جۆر لە  کەمبوونیی مووچەی مامۆستایان لە ئەمریکا بڵآو بۆتەوە؛ بە لەونێک کە گۆڤاری تایم سێپتەمبەری ٢٠١٨ هەواڵی دا کە ژمارێک لە مامۆستایان لە ئەمریکا بۆ دانەوەی قەرزەکانیان ڕوویان کردۆتە فڕۆشتنی خوینیان.

 زۆرێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا لە وان وێرجینیای رۆژئاوایی، کێنتاکی، ئۆکلاهاما و ائریزۆنا لە ساڵی ٢٠١٨ شایەتی مانگرتنی مامۆستایان بوون بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەحاند کەمبوونی مووچە وحەقدەستی خۆتان و کەمبوونی بووجەی فێرگەکان .

سەرپەیڤ