کانونی دوھەم 19, 2019 10:05 Asia/Tehran
  • ئەمریکا گیرانی بە بێ تاوانیی مەرزیە هاشمی پشتڕاستکردەوە

دادگەی واشنگتۆن رۆژی هەینی پشتڕاستی کردەوە مەڕزیە هاشمی پێشکەشکاری کەناڵی پرێس تی ڤی ، بە بێ تاوان و تەنیا وەک " شایەتحاڵێکی سەرەکی " لە دۆسیەکی نادیاردا گیراوە .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری فارس ، بەپێی  بەڵگەنامەکانی ئەم دادگایە کە بە فەرمانی بێریل هاوێڵ دادوەری دادگەی ناوچەیی ئەمریکا لە واشنگتۆن بڵاوبووەوە ، خانم هاشمی هیچ تاوانێکی ئەنجام نەداوە .

 کاربەدەستانی ئەمریکی رایانگەیاند ، مەرزیە هاشمی کە تا ئێستا دوو جار بۆ شایەتی دان لە دادگەی ناوچەیی واشنگتۆندا ئامادە بووە دوای تۆکمەبوونی شایەتیەکە ، ئازاد دەکرێ . سەرباری ئەوە هێشتا هیچ کاتێک بۆ ئازادکرانی پێشکەشکارەکەی پرێس تی ڤی رانەگێندراوە .

 مەرزیە هاشمی پێشکەشکار ، پەیامنێر ، داکیۆمێنتساز و بێژەری بەرەچەڵەک ئەمریکیی کەناڵی پرێس تی ڤی رۆژی یەکشەممە بێ هیچ بەڵگەیەک لە فڕۆکەخانەی سەنت لووئیسی ئەم وڵاتە گیرا و راپێچی گرتووخانەی پۆلیسی فێدڕاڵی ئەمریکا لە واشنگتۆن کرا .

مەرزیە هاشمی بۆ سەردانی بنەماڵەکەی سەردانی ئەمریکای کردبوو .