کانونی دوھەم 20, 2019 18:56 Asia/Tehran
  • دەوڵەتی بەریتانیا بەنیازی فرۆشتنی چەک بە ڕژێمە سەرکوتکارەکانە

نوێنەرێکی نەیاری سەر بە پارتی کرێکاری بریتانیا دەوڵەتی وڵاتەکەی تۆمەتبار کردووە بە بە لاڕێ دابردنی مەجلیسی عەوامی پەرلەمان لەمەڕ فڕۆشتنی چەکی ئەو وڵاتە بە ڕژێمە سەرکوتکارەکانی بنپێکەری مافی مرۆڤ.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئیندیپندێنت  لوید راسل مویل، نوێنەری پارتی کرێکاری بەریتانیا و ئەندامی لیژنەکانی کۆنتروڵی هەناردەکردنی چەک لە مەجلیسی عەوام وتی : بە کەمکردنی بەرتەسکییەکان بەسەر هەناردەکردنی چەکی دەوڵەت بەنیازی بە لاڕێ دابردنی پەرلەمانە.

راسل مویل وتی : دەوڵەت فێر بووە چۆن لە یاسای کۆنترۆڵی هەناردەی چەکی  وڵات دەرباز بێت  هەتا عەرەبستان بتوانێ لە بۆمبی چێکرانی کارگەی چەکەمەنی بەریتانیا لە یەمەن  کەڵک وەرگرێ.

مویل وتیشی: دەوڵەتی بەریتانیا هەروەها فرۆشتنی چەک بە وڵاتانێک کە ڕەنگە لەو چەکانە وەک ئامرازی سەرکوت کردن کەڵک وەرگرتن، هاسانتر کردووە.

جێرمی هانت  وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ئوکتوبەری ساڵی 2018 بەپەرلەمانی ئەم وڵاتەی وتبوو  بەرتەسکییەکان لەسەر  فرۆشتنی چەک  بە دەوڵەتانی سەرکوتکار پەرەی سەندووە.

دەوڵەتی بەریتانیا لە کاتی دەستپێکرانی شەڕی یەمەن بەڕێبەرایەتی هاوپەیمانی سعودی  لەساڵی 2015 ، سەرباری  کوژرانی بەربڵاوی خەڵکی سیڤیل و تۆمەتەکان لەمەڕ ئەنجامدانی تاوانی جەنگی، نیزیکەی پێنج میلیار پوند چەکی بەڕیاز فروشتووە.