شوبات 09, 2019 11:11 Asia/Tehran
  • داکۆکیی گوایدۆ لە هێرشی ئەمریکا بۆسەر ڤەنزۆئێلا

رابەری بەرهەڵستکارانی سەر بە ئەمریکا لە ڤەنزۆئێلا رایگەیاند لە کاتی پێوێیستدا ئامادەی دەرکردنی مۆڵەتی هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆسەر وڵاتەکەیەتی بەمەبەستی رووخاندنی حکومەتی مادۆرۆ.

خوان گوایدۆ رۆژی هەینی لە دیمانەیەکدا لە گەڵ هەواڵدەریی فەڕەنسە ، بابەتی دەسوەردانی سەربازیی ئەمریکای رەتنەکردەوە و گوتی ئامادەیە لە کاتی پێویستدا بۆ ناچارکردنی نیکۆللاس مادۆرۆ ، سەرۆکی  ڤەنزۆئێلا بە جێهێشتنی دەسەڵات ، مۆڵەتی دەسوەردانی سەربازیی ئەمریکا دەربکات .

 گوایدۆ ئامانج لەم کارەی کۆتایی هینان بە قەیرانی  ڤەنزۆئێلا ناوبرد .

خوان گوایدۆ ڕێبەری  نەیارانی دەوڵەتی  ڤێنزوئێلا   و لاگریکراوی  دەوڵەتی  ئەمریکا   ڕۆژی  چوارشەممەی  ٢٣ی ژانویەی ٢٠١٩ خۆی وەک سەرۆک کۆماری  کاتیی ڤێنزوئێلا  ناساند  و خوازیاری  واز لە کار هێنانی  نیکولاس مادۆرۆ  سەرۆک کۆماری ئێستای ئەم وڵاتە بوو . دوابەدوای ئەم ڕووداوە دەوڵەتەکانی  ئەمریکاو بریتانیاو پەرلەمانی ئەورووپاش دەستبەجێ بە دەرکردنی بەیاننامەیک  گوایدۆیان  بە فەرمی ناسی .  ئینجا نیکولاس مادۆرۆ "ش وەک  سەرۆک کۆماری یاسایی  ڤێنزوئێلا  لە کاردانەوە  بەو پیلانەی کوشکی سپی  وێڕای    پچڕاندنی  پەیوەندییە  دیپلوماسییەکانی لە گەڵ واشێنگتۆن  خوازیاری دەرکرانی  دیپلوماتە  ئەمریکاییەکان لە  ڤێنزوئێلا بوو

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە زۆرێک لە وڵاتان لەوانە  ئێران، ڕووسیا،چین،کوبا،تورکیا،ئەفریقیای باشووری و ئۆرۆگۆئێ ئەم ھەڵس و کەوتەی ئەمریکاو وڵاتانی ئەورووپییان ئیدانە کردووەو لە سەر پێویستیی ڕێزنان لە دەستەڵات و سەروەریی خاکی ڤێنزۆئیلا پێ دادەگرن.

نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری یاسایی ڤێنزۆئیلا پێشتر ڕایگەیاند بوو،  «جان بۆڵتۆن»ی ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا  بەڕێوەبەرایەتیی ڕاپەڕاندنی پیلانێکی بەئەستۆگرتووە کە ئامانجەکەی نانەوەی بشێوییە لە ڤێنزۆئیلادا لە ئاراستەی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی ئەم وڵاتە.

 

سەرپەیڤ