درێژەی خۆپیشاندانی دژە دەوڵەتی لە سوودان
شوبات 09, 2019 18:12 Asia/Tehran
خەڵکی سودان ڕۆژی هەینی جارێکی تر لەشارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لەوان خارتوومی پێتەخت بە دژی عومەر بەشیر سەرۆکی سودان خۆپیشاندانیان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، ناڕازیانی سودانی بە بەرزکردنەوەی دروشمگەلێک داوای کشانەوەی عومەربەشیر لە دەسەڵاتیان کرد .
هێزی ئاسایشی سوودانیش بە پەلامار کردن و هاویشتنی گازی فرمێسک هێن هەوڵیان دا خۆپیشاندەران بڵاوە پێ بدەن.
ئەم خۆپیشاندانە لە وڵامی بانگێشتنامەی ئەنجومەنی فەرمانبەرانی سوودانی بەڕێوە چوو.
ئەنجومەنی فەرمانبەرانی سودانی کە کۆمەڵی پزیشکان، ئەندازیاران و مامۆستایانی ئەم وڵاتە دەگرێتەوە یەکێک لە پێکهاتەکانی نەیاری عومەر بەشیرە.
سودان لە نۆزدەی دیسەمبەری ڕابردووش ایەتی ناڕەزایەتی جەماوەری بە دژی نالەبار بوونی ڕەوشی ئابووری پەرەسەندنی نرخەکان بەتایبەت نرخی نان و سووتەمەنییە.