شوبات 09, 2019 20:16 Asia/Tehran
  • 
نەتەوە یەکگرتووەکان: دژایەتی لە گەڵ موسڵمانانی ڕوهینگیا ڕابگیردرێت

پە یامنێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ لە میانمار بە هۆشداریی سەبارەت بە دەست پێکردنەوەی پێکدادانەکان لە ئەو وڵاتە وتی: دژایەتی کردنی موسڵمانانی ڕۆهینگیا ئەبێ هەرچی خێراترە ڕابگیردرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهربەگێڕانەوە لە ئەناتۆڵی، یانگی لی ڕێپۆرتەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ لە میانمار بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە شایەت حاڵان لە هاتوچۆی سەربازان لە گوند و ناوچە دارستانییەکانی ویلایەتی ڕاخین لە میانمار و هەروەها تەقە کردن لە ئەو ناوچە هەواڵ دەدەن، نیسبەت بە دووبارە دەست پێکردنەوە پێکدادان نیگەرانیی دەربڕی.

ڕێپۆرتەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ لە میانمار بە وتنی ئەوەی کە درزی قووڵی قەومی- ڕەگەزی و ئایینی لە سەرتانسەری میانمار هەیە وتی: کەمایەتییە قەومییەکان بە توندڕەوی و جیاوازی ڕووبەڕوون. پرسی موسڵمانانی ویلایەتی ڕاخینیش لە سنوورە ناوچەییەکان تێپەڕیوە و لایەنی نێودەوڵەتی بە خۆی گرتووە.

یانگی لی درێژەی دا: لە سەر ئەو باوەڕەم کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەبێ دان بە کەم کاری خۆی بەرانبەر پرسی موسڵمانانی ڕاخین دا بنێت. دژایەتی کردنی موسڵمانان ڕاخینی ئەبێ هەرچی خێراترە کۆتایی پێ بێت.

شیاوی باسە سوپای میانمار لە ٢٥ ی ئۆگۆستی ساڵی ٢٠١٧ ی زایینی هێرشی خۆی بۆ سەر ویلایەتی ڕاخینی دەست پێکرد. لە ئەو هێرشەدا هەزاران کەسی سڤیلی ڕوهینگیایی گیانیان لە دەست دا و نزیک بە ٣٥٠ گوند لە لایەن سوپای میانمار و بووداییە توندڕەوەکانەوە ئاگریان تێبەردرا.

بە پێی دوایی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەی موسڵمانانێک کە لە ٢٥ ی ئۆگۆستی ٢٠١٧ ەوە لە بەر توندئاژۆییەکانی سوپای میانمار و بووداییە توندڕەوەکان هەڵاتوون و پەنایان بردووەتە ئوردووگا و کەمپە کاتییەکان لە دەڤەری کاکس بازاری بەنگلادش گەیشتووەتە ٧٢٥ هەزار کەس کە سەدا ٦٠ یان منداڵن.

لە ساڵی ١٩٧٠ ەوە تا ئێستا سەدا ٨٤ ی حەشیمەتی ٢ ملیۆن کەس موسڵمانانی ڕاخین بە هۆی توندئاژۆییەکان سوپای میانمار و بووداییە توندڕەوەکانەوە بەرەو وڵاتانی تر هەڵاتوون.