شوبات 12, 2019 10:24 Asia/Tehran
  • سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران گەیشتە ژاپۆن

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ژاپۆنی گەیشتە تۆکیۆ.

بە پێی راپۆرتی شەوی ڕابردوویی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران لە تۆکیۆوە؛ عەلی لاریجانی کە بە بانگهێشتی سەرۆک پەرلەمانی ژاپۆن لە سەروی شااندێکی پەرلەمانیەوە سەردانی ئەم وڵاتەی کردووە لەو سەفەرە دوو ڕۆژەیەدا جگە لە دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ژاپۆنی لەوان سەرۆک پەرلەمانی ئەم وڵاتە ، چاوی بە ئێرانیانی دانیشتووی ئەم وڵاتەیش دەکەوێ.

"عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووسەممە پێش ئەوەی بەرەو ژاپۆن وەڕێ کەوێ لە کۆڕی هەواڵنێراندا، پەرەپێدرانی پێوەندییەکانی نێوان تاران و تۆکیۆی بە گرینگ نرخاند و وتیشی: دەبێ پێوەندیی ئابووریی نێوان ئێران و ژاپۆن پەرە بستێنی.

لاریجانی راشکاوانە رایگەیاند: لە رابردوویشدا لە بواری جۆربەجۆردا ئێران و ژاپۆن هاوکاریی شیاو و بنیاتنەریان هەبووە و ئەم سەفەرە دەتوانێ لە پەرە پێدانی پێوەندییەکاندا گەلێک کاریگەر بێ.