شوبات 12, 2019 11:32 Asia/Tehran
  • لاریجانی کاتی گەیشتنی بە تۆکیۆ: پەرپێدانی هاوکاریی پەرلەمانی و بازرگانی خاڵی جێی سەرنجی ئێران و ژاپۆن

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران گرینگترین ئامانجی سەفەر بۆ ژاپۆنی پەرە پێدانی هاوکاریی پەرلەمانی و بازرگانیی دوولایەنە راگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران کە بە بانگهێشتی سەرۆک پەرلەمانی سنای ژاپۆن سەردانی تۆکیۆی کردووە، سەر لە  بەیانی سێشەممە کە گەیشتە فڕۆکەخانەی "هانادا"ی تۆکیۆ لە کۆڕی هەواڵنێراندا وتی: ئەم سەفەرە بە  مەبەستی پەرەپێدانی هاوکاریی پەرلەمانی و هەروەها بیرو  ڕا گۆڕینەوە سەبارەت بە پرسەکانی جێی سەرنجی  دوو وڵاتە بەتایبەت پرس و بابەتی وەک بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و دامەزرانی ئاسایش لە کەشی زاڵ بە سەر هاوکاریی دوولایەنە و ئابووریدا.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئیران وتیشی: پێوەندیی دوو وڵاتی ئێران و ژاپۆن لە رابردوودا گەلێک باش بووە بەڵام پێوستە بوار خۆش بێت بۆ پەرە سەندنی.

لاریجانی ڕاشکاوانە رایگەیاند: بەشێک لە دانوستان لەگەڵ کاربەدەستانی ژاپۆنی سەبارەت بە پەرەپێدانی هاوکاریی ئابووری لە بواری جۆربەجۆری پیشەسازی و بازرگانیدا دەبێ.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئیران بە بانگهێشتی «چوایچی داته» Chuichi Data سەرۆکی پەرلەمانی سنای ژاپۆن لە پێناو پەرەپێدانی پێوەندیی هەمەلایەنە سەردانی ئەم وڵاتەی کردووە.

سەرپەیڤ