شوبات 12, 2019 12:50 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا: ئێران زلهێزی گەورەی ناوچەیە

وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا شەوی ڕابردوو لە تویتەرێکدا بە پەسن دانەوەی دەسکەوتەکانی چل ساڵی ڕابردووی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە زلهێزێکی ناوچەیی وەسف کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "جۆزێف بورێل" Josep Borrell بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە ئێران توانای خۆڕاگری لە هەمبەر بایکۆتەکانی ئەمریکای هەیە راشکاوانە ڕایگەیاند: واشینگۆن لە هەفتاکاندا دوو شکستی قورسی بە سەر داسەپێندرا، یەکێک لە ڤییەتنام  و ئەوی دیکەیش لە ئێران.

وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا ئاماژەی کردە دەوری گرینگی ئێران لە ناوچەیش و ڕایگەیاند: ئێران لە چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا دەورێکی بنەڕەتی گێراوە و یارمەتیی دەوڵەتی ئەم وڵاتەی داوە، لە کاتێکدا کە ئەمریکاییەکان خەریکن سووریا بەجێ دێڵن.

"جۆزێف بورێل" هەروەها پێشکەوتنی زانستی و کۆمەڵایەتی ئێران پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی پەسن دایەوە و ڕایگەیاند؛ ساڵی ١٩٧٦ تەنیا ٣٥%ی ئێران خوێندەوار بوون بەڵام ئێستا ئەو ڕێژەیە گەیشتۆتە ٨٤%.

دوێنێ دووشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی (١١ی فێڤرییەی ٢٠١٨) چلەمین ساڵڕۆ ژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بوو.