شوبات 12, 2019 18:47 Asia/Tehran
  • داواکاری مادۆرۆ بۆ پشتیوانی ئۆپێک لە ڤێنزئیلا لە بەرانبەر بایکۆتەکانی ئەمریکا

سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئیلا داوای کرد لە ئۆپێک لە پیشەسازی نەوتی ئەم وڵاتە لە بەرانبەر بایکۆتەکانی ئەمریکا پشتیوانی بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوێترز، نیکولاس مادۆرۆ، لە نامەیەکدا بۆ محەممەد بارکیندو، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی هەناردەکارانی نەوتی ئۆپێک هیواداری دەربڕی هەتا کاراکاس پشتیوانی وڵاتانی ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیە لە بەرانبەر دەسوەردانی سەرەڕوویانەی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی ڤێنزۆئیلا ، وەربگرێت. مادۆرۆ لە دڕێژەی ئەم نامەیە دا ڕوولە ئەندامانی ئۆپێک نووسیی: کاراکاس لەدووی پشتیوانی وهاوکاری بەبڕانەی ئێوە بۆ مەحکوم کردنی هاوبەشی دەسبەرداگرتنی بێ شەرمانەی ماڵ وسامانی گرینگی ڤێنزۆئیلا وەکوو ئەندامی گرینگی ئۆپێکە. ئەم نامەیە یەک ڕۆژ دوای ئەوە نێردرا کە ئەمریکا بایکۆتی نوێی لەدژی کۆمپانیای نەوتی دەوڵەتی ڤێنزۆئیلا بەناوی پی دی ڤی ئیس ئای داسەپاند. ڤێنزۆئیلا یەکێ لە سێی بەرهەمێنەری گەورەی ئوپێک دێتە ئەژمار کە ڕادەی بەرهەم هێنانی نەوتەکەی دوای قەیرانی سەرچاوەگرتوو لە دەسوەردان وبایکۆتەکانی ئەمریکا دابەزێوە.

سەرپەیڤ