شوبات 13, 2019 15:25 Asia/Tehran
  • نیگەرانی ئەمریکا لە هەوڵی تورکیا بۆ کڕینی سیستەمی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ی رووسی

نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکور(ناتۆ) نیگەرانی دەربڕی لەگرێبەستی تورکیا بۆ کڕینی سیستەمەکانی ئێس-٤٠٠ لە ڕووسیا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، "کەی بیلەی هاچینسۆن" نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ناتۆ سەرلەئێوارەی رۆژی سێ شەممە بەدەربڕینی نیگەرانی لە گرێبەستی تورکیا بۆ کڕینی سیستەمەکانی ئێس-٤٠٠ لە ڕووسیا، وشداری دا؛ ئانکارا نابێ ئەو گرێبەستە درێژە پێ بدا چونکە بێتوو بەردەوامی بکات، سیستەمەکانی پاتریۆت ڕادەستی ناکرێ.

هاچینسۆن بەهاوپێوەند کردنی گرێبەستی کڕینی سیستەمی ئێس-٤٠٠ی ڕووسی بە بەڵێنی رادەست کرانی سیستەمە ئەمریکییەکانی پاتریۆت، وتی: داوا لە تورکیا دەکەین گرێبەستی ڕووسی درێژە پێ نەدا چونکە دەبێتە هۆ هەتا ئێمە نەتوانین ئەو سیستەمە بەرگریانەی دەکارین لە تورکیادا جێگیریان بکەین، رادەستی بکەین.

نوێنەری ئەمریکا لەناتۆ بەهێنانەئارای ئەوەی کە سیستەمەکانی ئێس-٤٠٠ لەگەڵ سیاسەتی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکاو هاوپەیمانانی یەکناگرێ، وتی: ئەو پرسە زۆر ئازاردەرەو هەموو هاوپەیمانانمانیشی نیگەران کردووە بۆیە هەموومان هیوادارین تورکیا بڕیارێکی دروست بدات.

تورکیا پاش خۆبواردنی ئەمریکا لە فرۆشی سیستەمە بەرگرییەکان و بە بێ هیوابوون لە دابین کرانی پێداویستییەکەی لەلایەن هاوپەیمانەکانی لە ناتۆدا بەتایبەت ئەمریکا، دیسەمبەری٢٠١٧ گرێبەستی فەرمیی کڕینی سیستەمی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ی لەگەڵ ڕووسیا ئیمزا کرد.

سەرپەیڤ