شوبات 14, 2019 12:21 Asia/Tehran
  • ڕەزامەندیی کۆنگرێس بە کۆتایی هاتنی داکۆکیی ئەمریکا لە هاوپەیمانی سەعوودی لە شەڕی دژ بە یەمەن

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگی ئەرێنی دا بە پێشنووسی گەڵاڵەی ڕاگرتنی داکۆکیی ئەمریکا لە شەڕی هاوپەیمانی سەعوودی دژ بە یەمەن.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە بە ٢٤٨ دەنگی ئەرێنی و ١٧٧ دەنگی نەرێنی گەڵاڵەیەکی پەسەن کرد کە بە پێی ئەوە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا خوازیاری کۆتایی هاتنی پشتیوانی و داکۆکییەکانی ئەم وڵاتە لە هاوپەیمانی سەعوودی لە شەڕی یەمەندا بوون.

"لوید دوجیت" Lloyd Doggett ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی گەڵاڵەی ڕاگرتنی داکۆکیی ئەمریکا لە شەڕی هاوپەیمانی سەعوودی دژ بە یەمەن وتی، ئەوەی ئیتر گونجاو نییە ڕێگا بدرێ بە درێژە پێدرانی ڕەگەزکوژی لە یەمەن  و باجدەرانی ئەمریکایی خەرجی ئەو مرۆڤ کوژییە بدەن.

ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا جەختی کرد؛ "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دەبێ پێوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی تاوانکاری سەعوودی کە بۆتە هۆی سەرهەڵدانی گەورەترین کارەسایەتیی مرۆیی جیهان لە یەمەن، بپچڕێ.

"لوید دوجیت"  ڕایگەیاند؛ سەعوودییەکان چەک و کەرەستەی جەنگیی ئەمریکایی دەخەنە بەردەستی چەکدارانی ئەلقاعیدە و پلانیان داڕشتووە بۆ کوشتنی هەواڵنێرێکی دانیشتووی ئەمریکا.

"الیت انفل" Eliot Engel ئەندامی دیکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکایش وتی: پێویستە ئێستا هەنگاوێک هەڵگیردرێ بۆ کۆتایی هێنان بە قەڵاچۆ کرانی منداڵان لە یەمەن، بەتایبەت بە لەبەرچاو گرتنی بەربڵاو بوونی ئەو کارەساتەی کە لە یەمەندا ڕوو دەدات.

 

سەرپەیڤ