شوبات 14, 2019 12:41 Asia/Tehran
  • وشداری چین بە شاروومەندانی خۆی لە تورکیا

باڵیۆزی چین لە ئانکارای پێتەختی تورکیا وشداری ئەمنی دا بو شاروومەندانی خۆی لەم وڵاتەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی فرانس پرێس؛ باڵیۆزی چین لە ئانکارا ڕۆژی چوارشەممە داوای لە شاروومەندان و گەشتیارانی چین کە لە تورکیادان کرد بە وشیاری و پارێزی زیاترەوە هاتووچۆ بکەن و زیاتر لە ڕابردوو ئاگایان لە ئاسایش، ماڵ و کەل و پەلی خۆیان بێ.

ڕەخنەکانی ڕۆژانی ئەمدواییەی تورکیا دژ بە دەوڵەتی چین سەبارەت بە هەڵس و کەوتی ئەم دەوڵەتە دژ بە کەمینەی موسڵمانی تورکزمانی ئۆیغور لە چین ، پێوەندیی دیپلۆماتیکی نێوان ئەم دوو وڵاتەی تا ڕادەیەک ئاڵۆز کردووە.

هەزران کەس لە خە:کی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە بە بەڕێوە بردنی خۆپیشاندان داکۆکیی خۆیان لە موسڵمانانی ئۆیغووری چین ڕاگەیاند.

هەڵس و کەوتی دەوڵەتی چین و سیاسەتەکانی ئەم وڵاتە لە ناوچە موسڵمان نشینەکان و بەتایبەت باکووری ڕۆژاوای چین بەرەوڕووی کاردنەوەی جۆربەجۆر لە ساڵانی ئەمدواییەدا بۆتەوە.

ئۆیغۆرەکان لە ناوچەی خۆبەڕێوەبەری سین کیانگ Xinjiang لە باکووری ڕۆژاوای چین دەژین.

 

سەرپەیڤ