شوبات 20, 2019 18:05 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتیی پارتی کۆنگرەی هیند بە سەفەری پاشمیری عەرەبستان

وتەبێژی پارتی کۆنگرەی هیند بەئاماژە بە داکۆکیی ئالی سەعود لە ترۆریستان، ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر سەفەری "محەممەد بن سەلمان"ی شازادەی جێنشینی عەرەبستان بۆ ئەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی هیند تودەی؛ "راندیپ سورجوالا" رۆژی چوارشەمە لە لێدوانێکدا وتی: "نارندرا مودی" سەرۆک وەزیرانی هیند بەبن پێ کردنی یاساوڕێساکانی ئەو وڵاتە، پێشوازیی لە کەسێک کرد کە جگە لە سەرمایەنانەوەی بیست ملیارد دۆلاریی لەپاکستان داکۆکی لەترۆریستان دەکا.

دوێنێ سێ شەممە لە سەروبەندی سەفەری بن سەلمان بۆ هیندستان، دێهلی نوێ و کشمیری ژێرکۆنترۆڵی هیند شایەتی خۆپێشاندانی بەرفراوانی جەماوەری بوو بە دەربڕینی ناڕەزایەتی بە سەفەری محەممەد بن سەلمان بۆ هیند.

محەمەد بن سەلمان، پاشمیری عەرەبستان پاش کۆتایی سەردانەکەی بۆ پاکستان دوێشەو(سێ شەممە) گەیشتە دێهلی نوێ.

بن سەلمان لەگەڵ نارندرا مودی، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دیدار و وتووێژی کرد.

بن سەلمان پێش سەفەر بۆ هیند، سەردانێکی دوو ڕۆژەی بۆ پاکستان بوو کە ئەو سەفەرە دوو رۆژیەش بەرەوڕووی ناڕەزایەتی بەربڵاوی جەماوەری پکستن ببوو.

سەرپەیڤ