نیسان 20, 2019 20:03 Asia/Tehran
  • داواکاری ئەمریکا بۆ داخستنی هەرێمی ئاسمانی وڵاتان بە ڕووی فڕۆکە ڕووسیەکان

دەوڵەتی ئەمریکا لە ڕێکارێکی یەک لایەنە لە وڵاتانی جیهان داوای کرد ئیزنی کەڵک وەرگرتن لە هەرێمی ئاسمانی خۆیان بە فڕۆکە باریەکانی ڕووسیا نەدەن .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک " مورگان ئورتاگوس " وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لەهەموو وڵاتانی جیهان داوای کرد بە سەرمەشق دانانی وڵاتی مالت بە فڕۆکە باریەکانی ڕووسیا ئیزن نەدەن هەتا بۆ یارمەتی گەیاندن بە دەوڵەتی ڤێنزوئیلا لە هەرێمی ئاسمانیان کەڵک وەربگرن . ئورتا گوس ئاماژەی دایە ئەمە کە مالت ڕیگە نادات فڕٶکە باریەکانی ڕووسیا لە ئاسمانی ئەم وڵاتەوە بەرەو سووریا وڤێنزوئیلا بچن یا لەوی بگەڕێنەوە. پیشتر لە کاردانەوە بەم کردەویەی مالت ، ماریا زاخارووا ، وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو کە مسکۆ ئەم کردەوەیەی دەوڵەتی ماڵت لە پێوەندی دوولایەنە لەبەرچاو دەگریت. زاخارووا وتی: بە پێی ئەوەکە گرتنی وەها بڕیارێک هاوپێوەندە بە مافی دەسەڵاتدارەتی هەروڵاتێکەوە ، بەڵام ئەم بڕیارەی کاربەدەستانی مالت بە ڕێکار وڕەوشتی پێشووی ئەم وڵاتە جیاوازەو باری مانایی دوژمنکارانەی هەیە . ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بە داسەپانی بایکۆت وزەخت وگوشارهەوڵ ئەدات دەوڵەتی یاسایی ڤێنزوئیلا کە ڕێکاری دژە ئیمپریالیستی هەیە ، بڕۆخێنێت.