نیسان 24, 2019 20:06 Asia/Tehran
  • پشتیوانی ڕووسیا لە دامەزرانی بەرەی جیهانی لە دژی تیرۆریسم

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند ، ئەم وڵاتە خوازیاری هەوڵی وڵاتان بۆ دامەزرانی بەرەی جیهانی بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم ، لەژێر پشتیوانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " سرگئی لاورۆف " وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەشتەمین کۆنفرانسی ئاسایشتی نێودەوڵەتی لە مسکۆ وتی: ئاسایشتی جیهانی وناوچەیی لەگرێوی مەبەست وئامانجەکانی ژئۆ پلیتیکی بڕیک لە وڵاتانە کە لەدووی دەس ڕاگەیشتن و زاڵبوون بەسەر وڵاتانن بە جێگای بە ڕەسمیەت ناسینی ڕاستیەکانی نێزامی چەند جەمسەری کە خەریکی زهور وبەدی هاتنن بە پێی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان. وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتی : کردەوەکانی ئەمریکا وەکوو چوونە دەر لە بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام وپەیمانی هێزە ناڤۆکیە نیوان بڕەکانی ئای ئین ئیف نابەرپرسانە بوو. لاورۆف هەروەها بە ئاماژەدان بە کردەوەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژی فەلەستین وتی: بەبێ بەدی هاتنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی لە سنوورە ناسێندراوەکانی ١٩٦٧ لە رٶژهەلاتی بەیتۆلموقەدەس قودسی داگیر کراو، گەیشتن بە پاوەجێی لەم ناوچەیە مومکین نیە . بە پێی گەڵاڵەی ئەمریکایی مامەلەی سەدە قودس بە ڕژێمی ئیسراییل دەسپێردرێت ، ئاوارە فەلە ستینیەکان لە وڵاتانی تر مافی گەڕانەوەیان نابێت وفەلەستین تەنیا خاوەنیەتی سەرزەویە بەجێ ماوەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی چۆمی ئەردەن و کەرتی غەززەی دەبێت.

سەرپەیڤ