نیسان 25, 2019 15:58 Asia/Tehran
  • ئاسۆیشێتێدپرێس : واشێنگتۆن ھەمیسان بەخشرانی بایکۆتە نەوتییەکانی ئێران تاوتوێ دەکات

ئاسۆیشێتێدپرێس باسی کشانەوەیەکی دیکەی دەوڵەتی ئەمریکای کردووە لەمەڕ بەخشینی تازە بۆ کڕیارانی نەوتی ئێران.

ئەم ھەواڵدەرییە ئەمریکییە وای بڵاو کردووەتەوە کە، کاربەدەستان و ڕاوێژکارانی کۆنگرێسی ئەمریکا کە بەیاندەویست ناویان بدرکێندرێت، ڕایانگەیاند: یەکێک لەو سیناریۆیانەی کە لە ئێستادا دەوڵەتی ئەمریکا خەریکی لێکی دەداتەوە ئەمەیە کە مۆڵەت بە کڕیارانی نەوتی ئێران بدات ھەتا بەر لە دووھەمی مانگی مەی ڕاسپاردەی بارەنەوتەکانی خۆیان لە داھاتوودا تۆمار کەن و پارەکەشی بدەن.

ئەم کاربەدەستانە وتوویانە: دەوڵەتی ئەمریکا دوای ئەم قۆناغە بۆ گواستنەوەو پاڵاوتنی نەوتی ئێران بەخشین دەردەکات.

ئاسۆیشێتێدپرێس باسی ئەوەشی کردووە کە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خۆی لە قەرەی ڕادەربڕین لە بارەی ھەگەری ئەمەی کە ھێندێک لە وڵاتان ھاوردەی نەوتی ئێران بەبێ بایکۆت بەردەوام بکەن، نەداوە.

دەوڵەتی ترەمڵ ڕۆژی دووشەممە لە سەروبەندی یەکەم ساڵگەڕی کشانەوەی نایاسایی ئەم وڵاتە لە ڕێککەوتنی بەرجام ڕایگەیاند کە واشێنگتۆن لە دووھەمی مانگی مەی ٢٠١٩وە بەخشینی کڕیارانی نەوتی ئێران درێژ ناکاتەوە.

دەوڵەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨ش دا ڕایگەیاند بوو کە ناردەی نەوتی ئێران دەگەیەنێتە ئاستی سیفر، کەچی لە ڕاپەڕاندنی ئاوا سیاسەتێک شکستی ھێنا و ناچار بوو، چین، ھیند، ژاپۆن، کۆریای باشووری، تورکیا، ئیتالیا، یۆنان و ھەروەھا تایوانی لە بایکۆتە نەوتییەکانی ئێران ھەڵاوێرێ.

 

سەرپەیڤ