May 10, 2019 11:31 Asia/Tehran
  • مون: ئامانجی پیونگ یانگ لە تاقی کردنەوەی مووشەکەکانی، ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە واشینگتۆن بوو

سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور رایگەیاند کە ئامانجی کۆریای باکوور لە تاقی کردنەوە مووشەکییەکانی ئەمدواییەی، لە ڕاستیدا ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ئەمریکا بوو.

"مون جائە ئین" ڕۆژی پێنجشەممە لە کاردانەوە بە تاقی کردنەوەی مووشەکیی نوێی کۆریای باکوور ، بە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی «KBS»ی کۆریای باشووری گوت: تاقی کردنەوە مووشەکییەکەی ئەمدواییەی کۆریای باکوور ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هەڵوێستەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا دژ بە پیونگ یانگە.

سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور وتیشی: کۆریای باکوور ناڕازییە لە دووەم کۆبوونەوەی "کیم جونگ ئون"ی ڕێبەری ئەم وڵاتە  و "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە ئاپریلی ڕابردوو لە هانۆی پێتەختی ڤییەتنام بەڕێوەچووبوو.

لەو کاتەوە دوایین کۆبوونەوەی ترەمپ و کیم لە ڤییەتنام شکستی هێنا، کێشە و ناکۆکی لە شێوەدوورگەی کۆریا سەر لە نوێ پەرەی سەندووە.

کۆریای باکوور پێشتر وشداری دابوو لە حاند بەڕێوەچوونی مانۆڕی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و کۆریای باشوور لە ناوچەکەدا.

ئەوە لە کاتێکدایە کە کۆریای باشوور و  ئەمریکا مانگی مارسی ٢٠١٩ مانۆڕێکی گەورە و ٩ ڕۆژەیان بە مەبەستی بەرز کردنەوەی ئاستی ئامادەیی بەرەڤانیی خۆ بەڕێوە برد.

 

سەرپەیڤ