May 14, 2019 17:12 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی کۆریای باشوور و بەرنامەی جیهانیی خۆراک لە سەر یارمەتیدانی کۆریای باکوور

سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور و سەرۆکی بەرنامەی جیهانیی خۆراکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر یارمەتیدانی کۆریای باکوور گەیشتنە تەبایی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێشەممەی هەواڵدریی یونهاپ؛ "دەیڤید بیزلی" David Beasley سەرۆکی کارگێریی بەرنامەی جیهانیی خۆراک لە دیداری لەگەڵ "مون جائە ئین" لە سێئول وتی: بڕی سەرانەی خۆراک و خواردن لە کۆریای باکوور یەکجار نزمە و دەبێ بەرز ببێتەوە.

سەرۆک کۆماری کۆریای باشووریش وتی؛ مەسەلەی ناردنی یارمەتیی خێرای خۆراک بۆ کۆریای باکوور دەخاتە بەر باس و لێکدانەوە.

بەرنامەی جیهانیی خۆراک ئەمدواییە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند؛ کۆریای باکوور ساڵی ڕابردوو لەبەر وشکەساڵی خراپترین هەڵگرتنی بەر و بووی کشت و کاڵی  لە ماوەی یەک دەیەی ڕابردوودا هەبووە و ئەم ناوەندە خوازیاری یارمەتی دان لە لایەن ناوەندە نێودەوڵەتییەکانەوە بە پیونگ یانگ بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوەکان؛ کۆریای باکوور لەبەر بایکۆت بەروەڕووی کەمبوونی پڕمەترسیی مادەی خۆراکی بۆتەوە و ئەمساڵ پێویستی بە هارودەی یەک ملوێن و ٣٦٠ هەزار تەن دانەوێڵەیە بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو کەم و کوڕییەی.

 

 

سەرپەیڤ