May 17, 2019 10:06 Asia/Tehran
  • پلۆسی: کۆشکی سپی مافی هەڵایساندنی ئاگری شەڕی نییە

"نانسی پلۆسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وتی: راوێژکارانی "دۆناڵد ترەمپ" ی سەرۆک کۆما دەبێ بزانن کە بە هیچ لەونێ دەسەڵاتی ئەوەیان نییە شەڕ وەڕێ خەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "نانسی پلۆسی" ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا، خوازیاری هاتنی کاربەدەستانی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ کۆنگرێس و شی کردنەوەی پلان و کردەوەکانیان لە ڕۆژاوای ئاسیا بوو و وتی: هیوادارام ڕاوێژکارانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەوە ئاگادار بن کە بە هیچ لەونێ مافی ئەوەیان نییە شەڕ وەڕێ خەن.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وتیشی: ئێمە داوامان لە کاربەدەستانی کۆشکی سپی کردووە کە بۆ شی کردنەوەی باروودۆخی ڕۆژاوای ئاسیا و ئەو بڕیارانەی لەم بارەوە داویانە سەردانی کۆنگرێس بکەن و یاسای بنەڕەتیی ئەمریکا لاواز نەکەن.

پلۆسی جەختی کرد بە پێی بەرپرسایەتیمان لە یاسای بنەڕەتیدا، کۆنگرێس بەرپرسی ڕاگەیاندنی شەڕە و هیوادارین ڕاوێژکارانی سەرۆک کۆمار لەوە ئاگادار بن کە بە هیچ لەونێ هیچ دەسەڵاتێکیان نییە بۆ هەنگاو هەڵگرتن بەرەو لای شەڕ.

"جان بۆڵتۆن" راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کە لە ئەندامانی تیمی شەڕخوازی دەوڵەتی ئەم وڵاتەیە، رۆژی دووشەممە شەشەمی مانگی مەی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند پاپۆڕی فڕۆکەبەری "ئابراهام لینکۆڵن" بەڕێ کراوە بۆ ناوچەی فەرماندەرێتیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکام) و بانگەشەی کرد هۆی بەڕێ کرانی ئەو پاپۆڕەش کۆمەڵە نیشانە و وشداری جێی نیگەرانیی ڕوو لە پەرەیە و ناردنی پاپۆڕ پەیامێکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ ئێران.