May 17, 2019 16:53 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان لە ناپلی ئیتالیا توندوتیژی لێ کەوتەوە

ناپلییەکانی ئیتالیا بەدژی هەڵوێستی دژەکۆچبەری وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەیان خۆپیشاندانیان وەڕێ خست.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون لە رۆم، متئو  سالوینی،  وەزیری ناوخۆ و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا  کە سەرۆکایەتی پارتی راستی توندڕەو ناسراو بە "ئیتحاد"ی بە ئەستۆیە، کاتی گەیشتن  بە شاری ناپل، بەرەوڕووی  خۆپیشاندانی شارومەندانی تووڕەی ئەم وڵاتە بووەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە  بەسەدان شارومەندی  ئیتالی، بە کۆبوونەوە لەبەردەم بینای  ناوەندیی پۆلیس لە شاری ناپل، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر ئەوەی سیاسەتی ڕە گەزپەرەستانەی پارتی یەکێتی ڕاگەیەندراوە.

ئەم خۆپیشاندانە لەبەر دەستێوەردانی پۆلیسی دژە  شۆڕشی ئیتالیا بەرەوڕووی توندوتیژی بووەوە.

لە تێک هەڵچوونی نێوان ناڕازیان و پۆلیس، ژومارێک خۆپیشاندەر و پۆلیس بریندار بوون.